بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان: له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گه‌یشتووینه‌ته‌ رێككه‌وتن


وێستگه‌ نیوز ـ
دوای 18 ساڵ لە شەڕ و پێکدادان لەنێوانیان، بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، لەگەڵ ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ناكۆكی گەیشتوونەتە رێککەوتن.


سوهەیل شاهین، وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان بە میدیاکانی ئەفغانستانی راگەیاندووە، لەگەڵ ئەمریکا گەیشتوونەتە رێککەوتن و بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە رێککەوتنەکە واژۆ بکرێت.

عەبدوڵا عەبدوڵا، سەرۆکی جێبەجێکاری ئەفغانستان و وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەو وڵاتە، رێککەوتنەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کرد، "رێککەوتنی نێوان تاڵیبان و ئەمریکا بەکۆتا گەیشتووە و واژۆکردنی رێککەوتنەکەش بەندە بە کەمبوونەوەی تووندوتیژییەکان لە حەوت رۆژی داهاتوو و دوای ئەو وادەیە".

ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا بەرپرسانی ئەمریکا هیچ لێدوان و زانیارییەکیان لەبارەی رێککەوتنیان لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان نەداوە.
 
لە مانگی تەمووزی ساڵی 2018 وە گفتوگۆکانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی درێژخایەنی ئەفغانستان دەستیان پێکردووە، مانگی ئەیلوولی 2019 ئەمریکا و تاڵیبان لە گەیشتن بە رێککەوتن نزیکبوونەوە، بەڵام دوای کوشتنی سەربازێکی ئەمریکی لەلایەن تاڵیبانەوە، شکستیهێنا.

دواتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دوای ئەو شکستە پرۆسەی ئاشتی "مرد"، بەڵام گفتوگۆکان بە نوێنەرایەتی زاڵمای خەلیلزاد، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ئاشتەوایی ئەفغانستان بەردەوامبوون.


PM:12:23:17/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو