تۆمهتبارێك لهسهر دزینی ئۆتۆمبێل دهستگیركرا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
تۆمەتبارێك لەسەر دزینی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی دەستگیر كرا و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكەدا گیرا. پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئۆتۆمبێلەكەی لە ھەولێر دزیووە و ویستوویەتی لە سلێمانی بیفرۆشێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا رایگهیاند: "مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد و دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە لەشاری هەولێرەوە هێنرابووە شاری سلێمانی بە مەبەستی ساغكردنەوەی".
دهشڵێت: "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە شاری هەولێر سكاڵای تۆمار كرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێ براوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی زانیارییان پێگەیشت كە ئۆتۆمبێلەكە بەرەو شاری سلێمانی دەهێنرێت بەمەبەستی فرۆشتنی، دەستبەجێ مەفرەزەكان گەیشتنە شوێنی مەبەست و توانرا لە گەڕەكی تاسڵوجە لەشاری سلێمانی شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا".
ئاماژە بەوەشكراوە: "لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوەو دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان دۆسیەكە رەوانەی پۆلیسی هەولێر دەكرێتەوە".
هــ. ر
PM:02:04:11/11/2019
ئهم بابهته 2572
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت