وه‌زاره‌تی دارایی: هه‌موو کەسێک مافی بازرگانی هەیە به‌بێ دیاری كردنی ره‌سید له لایه‌ن ئاساییشه‌وه
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی بازرگانی سووته‌مه‌نیه‌وه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌موو بازرگانێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بازرگانی بكات به‌بێ دیاری كردنی ره‌سید له لایه‌ن ئاساییشه‌وه.
ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌حمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ئاماژە بە هەردوو نووسراومان ژمارە (17483) لە 22ی ئه‌یلولی 2019 و نوسراومان ژمارە (18369) لە 2ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، تایبەت بە بازرگانی سوتەمەنی، ئاگاداری سەرجەم بازرگانه‌كان دەكەینەوە، كە هەموو بازرگانێك مافی ئەوەی هەیە كە بازرگانی سوتەمەنی بكات بە بێ ئەوەی پێویستی بە دیاریكردنی رەسید هەبێت لە لایەن ئاسایشەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: ئه‌م بڕیاره بۆ ئه‌وه‌یه مافی یه‌كسانی بازرگانی بۆ سەرجەم بازرگانان بڕه‌خسێت و قۆرغكاری نه‌مێنێت.
PM:02:46:31/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 14136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت