نوێترین لێدوانی وەزارەتی دارایی لە بارەی گەیشتنی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانیە

وێستگە نیوز ـ

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، تا ئێستا هیچ پارەیەک لە بەغداوە نەهاتووە بۆ هەرێم و بەو هۆیەوە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە خاوبووەتەوە و لەهەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی‌ گرفتەکە.

ئەحمەد عەبدولرەحمان، وتەبێژی‌ وەزارەتی دارایی هەرێم لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هۆکاری‌ نەگەیشتنی‌ پارەکەی‌ بەغدا بەهۆی‌ رێوشوێنە ئیدارییەکانەوەیە و لەگەڵ حکومەتی‌ فیدراڵی‌ لەسەر خەتن بۆ چارەسەرکردنی‌ گرفتی‌ نەگەیشتنی‌ پارەکە.

وتیشی‌: "حکومەتی‌ هەرێم پشت بە سێ سەرچاوە دەبەستێت بۆ پێدانی‌ مووچەی‌ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی‌ هەرێم، کە دوو سەرچاوەی‌ لە ناوخۆی‌ هەرێمن و سەرچاوەکەی‌ دیکەش لە بەغداوە دێت".

سەبارەت بە دامەزراندنی‌ مامۆستایانی‌ گرێبەست، وتەبێژی‌ وەزارەتی دارایی رایگەیاند، دوێنێ بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست و وەزارەتی دارایش هەر ئەمڕۆ، نوسراوی‌ کردووە بۆ وەزارەتی پەروەردە، کە بەڵگەنامە پێویستەکان بنێرن.

وتیشی‌، "هەر کاتێک زانیاری و بەڵگەنامە پێویستەکان گەیشتنە وەزارەتی دارایی، ئەوکاتە لە زووترین کاتدا دامەزراندنەکە جێبەجێ دەکرێت، كە کۆمەڵێک قۆناغە و ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە".

هــ. ر


PM:01:00:17/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 16380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو