وه‌زاره‌تی دارایی چەند بڕیارێکی ده‌ركرد
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ی كانوونی دووه‌می 2020، دوو بڕیاری ده‌ركرد كه یه‌كێكیان تایبه‌ته به گێڕانه‌وه‌ی قه‌رزی ئاسانكاری بانكی و لە چەند رۆژی رابردووش‌دا گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەران نوێکراوەتەوە.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به دوو نووسراوی جیاواز، یه‌كه‌م كێشه‌ی خه‌رجكردنی كرێی وانه‌بێژی مامۆستایانی باخچه‌ی ساوان چاره‌سه‌ر كرد.
له نووسراوی دووه‌میشدا هاتووه: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان رێنمایی په‌یوه‌ست به گێڕانه‌وه‌ی قه‌رزی ئاسانكاری بانكی ده‌ركرد.
هه‌روه‌ها راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراشیكردووه: وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، واژۆی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست كردووە.
PM:08:21:22/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 7500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت