له‌ گه‌رمیان شۆفێرێك ھاوڵاتییەكی كرد بەژێر ئۆتۆمبێلەكەی و ھەڵهات

‌وێنە.. پۆلیسی گەرمیان

وێستگه‌ نیوز ـ
لە قەزای كەلاری سه‌ر به‌ ئیداره‌ی گەرمیان شۆفێرێك خۆی كێشا بە كەسێك و ھەڵهات، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە ھاوڵاتیەكە گیانی لەدەستدا.


عەلی جەمال، قدوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: شەوی رابردوو لە گەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری ئەڤەلۆن هاوڵاتیەکی بەناوی عەلی ئیسماعیل ئەلیاس لەدایکبووی 1991 دەشێلێت و هەڵدێت.

راشیگه‌یاندووه‌: پاش گەیاندنی بریندارەکە بە بەشی فریاکەوتنی نه‌خۆشخانه‌ی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە: "دوای لێکۆڵینەوەیەکی خێرا پۆلیس توانی ئەو ئۆتۆمبێلەی تاوانەکەی بێ ئەنجامدراوە بدۆزێتەوە، لەئێستادا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیراوەو شۆفێرەکەش بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە".

هــ. ر


AM:09:15:26/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو