پێنج رێنمایی بۆ شۆفێران له رۆژانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما
پلەکانی گەرما لە هەرێم زیاتر بەرزدەبنەوە
وێستگه نیوز ـ
راگه‌یاندنی پۆلیسی راپه‌ڕین پێنج رێنمایی بۆ شۆفێران له رۆژانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بڵاوده‌كاته‌وه و داواش ده‌كه‌ن پێوه‌ی پابه‌ندبن.
له‌و رێنماییانه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین كه ئاڕاسته‌ی شۆفێران كراوه هاتووه:
1- به هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌رخ و خواردنه گازیه‌كان له‌ناو ئۆتۆمبێل دامه‌نێن
2- بۆنه غازیه‌كان له‌ناو ئۆتۆمبێل به‌جێ مه‌هێڵن
3- پێویسته به‌رده‌وام جامی ئۆتۆمبێله‌كانتان كراوه‌بێت
4- ته‌نكی به‌نزین پڕ مه‌كه‌ن و له ئێوارانیش دانه‌بێت به‌نزین تێمه‌كه‌ن.
5- ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ سه‌فه‌ر بكه‌یت هه‌وڵ بده له‌كاتی فێنكی به‌ڕێبكه‌ویت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه و پله‌كانی گه‌رمای به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزكردووه‌ته‌وه.
هــ. ر
AM:08:54:03/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 7960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت