شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پرسی بودجه‌ی 2020 ده‌چێته به‌غدا
شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
وێستگه نیوز ـ
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و پرسی بودجه‌ی 2020 و چه‌ند پرسێكی تری ئابووری له نێوان هه‌ردوولادا تاووتوێ ده‌كه‌ن.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له‌م هه‌فته‌یه‌دا شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌له وه‌زیری دارای و چه‌ند وه‌زیرێكی تری تایبه‌تمه‌ند پێكهاتووه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن.
له باره‌ی ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌وه، هێڤیدار ئه‌حمه‌د وتی: "ئامانجی سه‌ردانه‌كه بۆ گفتوگۆ كردنه له‌سه‌ر بودجه‌ی 2020 و پشكی هه‌رێم و ئه‌رك و مافه‌كانی كوردستان له پڕۆژه یاساكه‌دا".
له باره‌ی هۆكاری دواكه‌وتنی سه‌ردانه‌كه‌وه جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان هێمای بۆ ئه‌وه كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له به‌غداو شاره‌كانی خوارووی عیراق خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خه‌ڵكی هه‌بوو، حكومه‌ت به‌و پرسه‌وه سه‌رقاڵ بوو، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه ئاسایی بووه‌ته‌وه و كاتیش گونجاوه بۆ ئه‌و سه‌ردانه.
هــ. ر
AM:09:34:20/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت