رۆژی سێشەممە شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات


وێستگه‌ نیوز ـ

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا، باس لە سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ بەغدا و رایده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2020 ده‌كرێت.


فارس عیسا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غدا به‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووه‌: "رۆژی سێشەممە 17ی ئه‌یلولی 2019، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی 2020ی عیراق دەگاتە بەغدا و سەردانی هەموو لایەنەكانیش دەكەن بە فڕاكسیۆنەكانی پەرلەمانیشەوە".

وتیشی: "وەك نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نووسراوێك ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەین، بۆ ئەوەی بانگهێشتی لیژنەكانی نەوت و غاز و دارایی و یاسایی بكەین تا سەردانی كوردستان بكەن و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی كوردستان كۆببنەوە".

پێشتریش شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاندبوو، له‌سه‌ر پرسی بودجه‌ی 2020 بڕیاره‌ شاندێكی هه‌رێمی كوردستان بگاته‌ به‌غدا و له‌و باره‌وه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق گفتوگۆ بكه‌ن.

هــ. ر


AM:09:58:15/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 3452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو