بەرهەم ساڵح: داواكاری هاوڵاتیان بەرەو ژیانێكی شكۆمەند جێبەجێ دەكەین
وێستگە نیوز-
سەرۆككۆماری عیراق، ئەمڕۆ هەنیی بەبۆنەی یادی ئیمام حسێنەوە ڕایدەگەیاند، پارێزگاری لەوڵاتەكە دەكەین و جەخت دەكەینەوە لە پێویستی چڕكردنەوەی هەوڵەكان بەرەو چاكسازی.
ئەمڕۆ هەینی 18/10/2019، (بەرهەم ساڵح) سەرۆككۆماری عیراق لەمیانی وتارێكدا بەبۆنەی ساڵیادی چلەی ئیمام حسێن ڕایگەیاند"ئیمام حسێن سەلامی خوای لەسەر بێت فێریكردین چۆن زاڵ بین بەسەر ئاستەنگ و جیاكارییەكان و بەرگری لە خۆكردن و لە نیشتمان و مرۆڤایەتی و پێویستە بڵێین كە چۆن داواكاری خۆی دەربڕی و دەنگی بڵند كرد بۆ ئەوەی چاكسازی بكرێت".
سەرۆككۆماری عیراق لەوتارەكەشیدا دەڵێت"پابەند و نزیك دەبین لە گەنجەكانمان و داواكاری و مافە رەواكانیان بە هەند وەردەگرین وەك چۆن پابەندین بە ئاسایش و ئارامی بۆ ئەوەی داواكاری هاووڵاتییەكانمان بەرەو بەدیهێنانی دادپەروەری و ژیانێكی شكۆمەند جێ بەجێ بكەین".
دەقی د. بەرھەم ساڵح بەبۆنەی ساڵیادی چلەی ئیمام حسێن
بەناوی پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبان
هەموو ساڵێك، لەم رۆژەدا، ئازادیخوازەكان بەرەو باوكی ئازادی ئیمام حسێن سەلامی خوای لێبێت هەنگاو دەنێن.
ئەوان پێكەوە بە یەك دڵ و ویستی نیشتمانی و بیروڕایەكی قوڵەوە هاوتەریب لەگەڵ بەها پیرۆزەكان بە كرنوشەوە هەنگاوەكانیان دەنێن كە یەكانگیری و پێكەوەیی ئەوان بەهێزتر دەكات، هەمو ساڵێك ئەو پەیامە دووپات دەكەنەوە كە بەرەو حسێن سەلامی خوای لێ بێت ریز دەبەستن وەك ئیمامێك كە نمونە و سیمبولی هەژاران و نەداران و سەكۆیەكە بۆ رەنجەدەرانی نیشتمانی.
ئیمام حسێن سەلامی خوای لەسەر بێت فێریكردین چۆن زاڵ بین بەسەر ئاستەنگ و جیاكارییەكان و بەرگری لە خۆكردن و لە نیشتمان و مرۆڤایەتی و پێویستە بڵێین كە چۆن داواكاری خۆی دەربڕی و دەنگی بڵند كرد بۆ ئەوەی چاكسازی بكرێت.
مرۆڤ و نیشتمان بەها بەرزە پیرۆزەكان ئامانجی مەزنن كە شۆڕشی حسێن سەلامی خوای لێ بێت خوڵقاوە لە نێو ژیانی شۆڕشگێران و ئازادیخوازاندا.
ئەم ئەو ئیمامەیە كە لە ویژدانی عێراقییەكاندایە بە بێ جیاوازی پێكهاتە و ئاینەكانیان، بەم شێوەیە عاشورا و دواتریش ساڵانە چلە دەكرێتەوە كە بریتیە لە بە زیندو راگرتنی بەهاكانی حسین و بەهای پاڵەوانێتی و بەهای بیر و ویژدان لە پێناو چاكە و خۆشەویستی و ئاشتیدا.
ئەم ساڵیش چلە بە خێر دێنینەوە، هەمووان ئومێدە دەكەین كە ویستمان یەكبخات بۆ پارێزگاریكردن لە نیشتمانەكەمان و پابەندبوون بە چاكسازی و بەگژداچونەوەی گەندەڵی كە خێر و بێری بۆ نیشتمان و مرۆڤ تیادا بێت.
ئەم بۆنە پیرۆزە یەكیخستوین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگاری و ئاستەنگەكان كە وڵاتەكەمان و گەلەكەمان رووبەرووی دەبێتەوە لەم دۆخە زریاناوییەی ناوچەكەدا.
پارێزگاری لە وڵاتەكەمان دەكەین و جەخت دەكەینەوە لە پێویستی چڕكردنەوەی هەوڵەكان بەرەو چاكسازی.
پابەند و نزیك دەبین لە گەنجەكانمان و داواكاری و مافە رەواكانیان بە هەند وەردەگرین وەك چۆن پابەندین بە ئاسایش و ئارامی بۆ ئەوەی داواكاری هاووڵاتییەكانمان بەرەو بەدیهێنانی دادپەروەری و ژیانێكی شكۆمەند جێ بەجێ بكەین.
لە چلەی شەهیدبوونی حسێن سەلامی خوای لێ بێت دەستی ھەموو ئەو كەسانە دەگوشین كە داوای چاكسازی دەكەن ھەروەھا دەستی گەنجەكانمانیش كە داوای مافەكانیان دەكەن و ئاڵای عێراق بەرز دەكەنەوە، دەستی هێزە ئەمنییەكانمان دەگوشین لە پارێزگاریكردن و بەرگریكردنیان لە دامەزراوە گشتی و تایبەتەكان.
یادی لەدەستدان و شەهیدبوونی خۆپیشاندەران و بەرگریكاران لە هێزە پاڵەوانەكانمان دەكەینەوە و لە یادیان ناكەین، بە ویژدان و رێزە و دەروانینە قوربانیدانی خانەوادەكانیان.
لە یادی سەرداری شەهیداندا هەموو جۆرە كوشتن و چەوساندنەوە و لە باربردنێك رەت دەكەینەوە.
لەم ساڵیادە مەزنەدا جەخت دەكەینەوە كە هیچ رێگەیەكی ترمان لە بەردەم نییە جگە لە رێگەی بنیادنان و چاكسازی نەبێت لە وڵاتەكەماندا.
گەلی عێراق شایستەی باشترن.
ئەركی ئێمەیە ریزەكان یەكبخەین و ئیلهام وەربگرین لە شۆڕشی ئیمام حسێن و سەركەوتن بۆ چەوساوە و خێر لە خۆنەدیوەكان بەدەست بێنین.
سەركەوتنیش بۆ عێراق
سڵاو سەلامی پەروەردگارتان لێ بێت.
PM:05:01:18/10/2019
ئهم بابهته 2676
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت