هه‌سه‌ده‌ زیانه‌ گیانی و مادییه‌كانی سوپای توركیای راگه‌یاند

‌گرێ سپی لە ژێر رەحمەتی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا

وێستگه‌ نیوز ـ
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده‌) رایگه‌یاند، چوار تانكی سوپای توركیایان له‌ سنووری گرێپسی تێكشكاندووه‌و پێنج سه‌ربازی ئه‌و سوپایه‌ش له‌ شه‌ڕه‌كانی دوێنێ كوژراون.

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، تورکیا تا ئێستاش بەردەوامە لە بۆردومانکردنی شاری سەرێکانی.

هەسەدە راشیدەگەیەنن، هێرشێکی‌ چەکدارانی‌ داعشیان لەباشووری‌ سەرێکانی‌ تێکشاندوە.

هاوکات وتوشیانە، لەھێرشەکانی دوێنێدا پێنج سەربازی تورکیا کوژراون و چوار تانکی سوپای تورکیایان لەسنوری گرێ سپی تێکشکاندووە.

وەزارەتی بەرگری تورکیاش رایگەیاند، لەدوێنێوە چەند ناوچەیەکیان کۆنتڕۆڵ کردووە و پێشڕەوییان بەردەوامە.



AM:11:19:10/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 7548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو