هه‌سه‌ده هێرشی بۆ سه‌ر دوا مۆڵگەی داعش راگرت
هەسەدە هێرشی بۆ سەر دواین مۆڵگەی داعش راگرت
وێستگه نیوز ـ
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده" ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه، پرۆسه‌ی چۆڵكردنی دوا مۆڵگه‌ی داعش له رۆژهه‌ڵاتی فورات له هاوڵاتیانی سڤیل به‌رده‌وامه و 24 شه‌ڕڤانیش كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش رفێنرابوون ئازادكراون.
هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی شوباتی 2019، بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "بڕیاریانداوه وه‌ك بنه‌مایه‌ك كه باوه‌ڕیان پێیه‌تی شه‌ڕی شاره‌دێ ئابڵۆقه‌دراوه‌كه "باغۆز" رابگرن بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵكه سڤیله‌كه بپارێزن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، توانیویانه رێگایه‌كی ئارام بۆ ده‌ربازكردنی خه‌ڵكه سڤیله‌كه بكه‌نه‌وه‌و 24 شه‌ڕڤانی خۆشیان رزگار بكه‌ن كه پێش مانگێك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه رفێنرابوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه روانگه‌ی سوریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، 35 بارهه‌ڵگر بۆ گواستنه‌وه‌ی كاروانێكی دیكه‌ی خه‌ڵكه سڤیله‌كه‌ی باغۆز و خانه‌واده‌ی چه‌كدارانی داعش و ئه‌ندامانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه گه‌یشتوونه‌ته ناوچه نزیكه‌كانی كێڵگه‌كانی باغۆز.
روانگه‌ی سووری له سه‌رچاوه‌ی ئاگادار و باوه‌ڕپێكراوه‌وه زانیوویه‌تی كه سه‌دان كه‌سی سڤیل و ئه‌ندامانی داعش و خێزانه‌كانیان كه له ناوچه‌كه مابوونه‌وه، شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردوو به‌ره‌و كاروانی بارهه‌ڵگره‌كان ده‌رچوون تا له‌وێوه بگوازرێنه‌وه خێوه‌تگای ئه‌لهول له كه‌رتی باشووری رۆژهه‌ڵاتی گونده‌واریی حه‌سه‌كه.
روانگه سورییه‌كه ده‌ڵێت: "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا كاروانی یه‌كه‌م بگوازرێنه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی داعش ده‌گوازرێنه‌وه باره‌گاكانی سه‌ر به هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی و له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه "چاودێرییان كردووه نزیكه‌ی هه‌زار و 400 هاوڵاتی سڤیل كه زیاتر له 350 كه‌سیان ئه‌ندامی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه و كه‌سوكاره‌كانیان بوون، له ناوچه‌كه ده‌رچوون. كۆی گشتی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه گه‌یشتووه‌ته سێ هه‌زار و 600 كه‌س و 470 كه‌سیشیان ئه‌ندامی داعشن و له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ئه‌و پرۆسه‌یه روویداوه".
ته‌ئكیدیان له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی سڤیل و چه‌كدار و سه‌ركرده‌ی داعش و كه‌سوكاره‌كانیان له‌و ناوچه‌یه‌دا ماون و زۆرینه‌یان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن. ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه هێشتا به‌شێك له سه‌ركرده و ئه‌میره‌كانی داعش ناهێڵن ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن و ده‌یانه‌وێ تا كۆتایی شه‌ڕ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها زانیاریی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و ره‌وشی ته‌ندرووستی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعش، ئه‌و كاروانانه‌ی له كێڵگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور و نزیك له باغۆزه‌وه دێن، له‌گه‌ڵ خۆیاندا ته‌رمی چه‌ندین منداڵیان پێیه و تا ئیستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه به‌هۆی بارودۆخه‌كه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 51 كه‌س و زۆرینه‌یان منداڵن.
هــ. ر
PM:03:11:28/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت