قۆناغی کۆتایی لەناوبردنی داعش دەستیپێکرد


وێستگە نیوز-

هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆتا قۆناغی ڕوبەڕووبونەوەی داعشیان لە ڕۆژهەڵاتی فورات ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاندووە شەوی ڕابردوو دەستیانکردووە بە ئازادکردنی چەند ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی فورات و ئەوەش لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی گەردەلولی جەزیرەدا بووە.

لەبەیاننامەکەدا هاتووە "ئەو چالاکیانە لەچوارچیوەی قۆناغی کۆتایی ئەو ئۆپەراسیۆنەیە کە بۆ لەناوبردنی داعش بەڕێوەدەچێت".

بەیاننامەکە ڕونیشیکردوەتەوە قۆناغی کۆتایی ئۆپەراسیۆنەکە بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان دەبێت و هاوکات تۆپخانەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە هاوکاری سوپای عێراق بۆردومانی ئەو ناوچانە دەکەن کە بەدەست چەکدارانی داعشەوە ماون.

ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی زەیتون بۆ لەناوبردنی داعش بەردەوامی هەیە و تا ئێستا توانیەتی ناوچەیەکی فراوان ئازاد بکات کە پێشتر لەژێر دەسەڵاتی داعشدا بووە.


PM:02:40:11/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 1228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو