هه‌سه‌ده‌ دواین پێگه‌ی داعشی له‌ باغۆز كۆنتڕۆڵ كرد


وێستگه‌ نیوز ـ
هێزەكانی سوریای دیموكرات ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ دواین خێوەتگەی چەكدارەكانی داعشیان لە شارۆچكەی باغۆز لە پارێزگەی دێرزووری سوریا كۆنتڕۆڵ كرد.


میدیاكانی نزیك له‌ یه‌په‌گه‌ بڵاویانكرده‌وه‌: هێزەكانی سوریای دیموكرات چوونە دواین سەنگەرەكانی چەكدارەكانی داعش لە خێوەتگەكەیان لە نێو شارۆچكەی باغۆز.

لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنی باغۆز دواین پێگەی داعش لە سوریادا، 64 هەزار كەس لە شارۆچكەكە براونەدەرەوە، كە پێنج هەزار لەوانە چەكداری داعش بوون و 25 هەزاریش كەسوكار و ئەندامانی بنەماڵەی چەكدارەكانی داعش بوون و 34 هەزاریش هاوڵاتی سڤیل بوون.

هــ. ر


PM:01:55:19/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 3336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو