مسته‌فا بالی: له سه‌رێكانی تا گرێ سپی له ژێر هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیادایه
مستەفا بالی
وێستگه نیوز ـ
مسته‌فا بالی، وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، له سه‌رێكانی تا گرێسپی له ژێر هێرشی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیادایه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات راگه‌یاند، بەرپرسانی سەربازی ئەو وڵاتەش باسیانلەوە كرد، ئۆپەراسیۆنەكە بەهێرشی ئاسمانی بۆ سەرێكانی لەژێر ناوی (كانی ئاشتی) دەستی پێكردوە..
لای خۆیه‌وه مسته‌فا بالی، وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده، رایگه‌یاند: له سه‌رێكانی تا گرێسپی له ژێر هێرشی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیادایه.
هاوكات سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده لەیەكەم كاردانەوەیاندا داوایان لە ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد ناوچەی دژەفڕین رابگەیەنن و جەخت لەوەش دەكەنەوە، هەڕەشەكانی توركیا قبوڵناكەن.
هەسەدە ئاماژە بەوە دەكات، ئەو رێككەوتنە ئەوانی بێ بەرگری هێشتەوە و داواش لە ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكات ناوچەی دژەفڕین رابگەیەنن بۆ ئەوەی هێرشی سەر خەڵكی بێ‌تاوان بووەستێت.
وتیشی: "توانای به‌رگری كردنمان له به‌رانبه‌ر سوپای توركیا هه‌یه‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆمان راده‌ست ناكه‌ین".
PM:05:16:09/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت