هۆزان عفرینی: ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا سه‌رێکانی و گرێسپی و سلۆپی ده‌گرێته‌وه
بارەگایەکی چۆڵکراوی ئەمریکا لە گرێسپی.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
هۆزان عفرینی، چاودێری سیاسی باس له مه‌رامه‌كانی پشت ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كات كه مه‌به‌ست لێی دابه‌شكردنی سوریا و نه‌هێشتنی كیانی كوردییه، ده‌شڵێت: "ئۆپراسیۆنه‌كه بۆ گرێ سیپی و سه‌رێكانی و سلۆپییهو كۆبانێ له جزیرێ داده‌بڕێنێ".
شه‌وی رابردوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و ئه‌مریكا بڕیاریدا به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سه‌ر سنووری توركیا، به‌مه‌ش رێگه بۆ توركیا خۆش ده‌بێت ئۆپراسیۆن له دژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئه‌نجام بدات.
هۆزان عفرینی، چاودێری سیاسی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له رۆژئاوای كوردستان روو ده‌دات هه‌مان سیناریۆیه كه ساڵی 91 له باشووری كوردستان روویدا، كاتێك گه‌لی كورد دژی سته‌مكاری به‌عس راپه‌ڕی ئه‌گه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی و توركیا نه‌بوونایه هه‌موو سنووری كوردستان به كه‌ركوكیشه‌وه رزگار ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌مریكا له‌ژێر فشاری نێوده‌وڵه‌تی گڵۆپی سه‌وزی بۆ حكومه‌تی ئه‌وكاتی به‌عس هه‌ڵكرد و دوو ملیۆن و نیو كوردیان ئاواره كرد.
وتیشی: "بۆ ئه‌وه‌ی رووی ئه‌م كاره‌ی داپۆشێت ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی هاتن هێڵی 36یان دامه‌زراند، كه دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی گرته‌وه به‌شه زۆره‌كه درا به عه‌ره‌ب و كه‌مه‌كه درا به كورد، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستاش له باكووری سوریا رووده‌دات هه‌مان سیناریۆی ئه‌وكاته‌یه دژی كورد روو ده‌دات".
هۆزان عفرینی ئاماژه‌ی به داگیركردنی عفرین كرد كه دوای 58 رۆژ به‌رگری هێزه كوردییه‌كان له لایه‌ن سوپای توركیا‌و میلیشیا عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه داگیر كرا، له‌و باره‌وه وتی: "عفرین به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی گرنگ بوو وه‌ك كه‌ركوك بۆ كورد و رۆژئاوای كوردستان داگیر كرا چونكه نه‌وتی هه‌بوو، ئێستاش كه رۆژهه‌ڵاتی فورات كه ناوچه‌یه‌كی گرنگه و رووبه‌ره‌كه‌ی 44 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه بۆیان چونكه ترسیان هه‌یه ببێته ده‌وڵه‌ت".
وتیشی: "ئێستا ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌وڵی له‌ناو بردنی ئه‌و كیانه ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ش توركیا پلانی هه‌یه سه‌رێكانی، گرێسپی و سلۆپی داگیر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كۆبانی له جزیرێ داببڕێت، كه كۆبانێ دابڕا هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ریان دروست نابێت بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له رۆژئاوای كوردستان".
روونیشیكرده‌وه: كه ئه‌مریكا رێگا ده‌دات به توركیا بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپراسیۆن و داگیركاری له رۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجام بدات، توركیاش هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد هه‌مووی له‌ناو ده‌بات، ئهمریكاو ئیسرائیل و به‌ریتانیاو روسیا‌و چه‌ند وڵاتێكی تر ئاماده‌ن بۆ دابه‌شكردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌تی سوریا".
وتیشی: "ده‌یانه‌وێت سوریا دابه‌ش بكه‌ن به‌سه‌ر دوو هه‌رێم، هه‌رێمی سوریای رۆژئاوا‌و هه‌رێمی سوریای رۆژهه‌ڵات، هه‌رێمی رۆژئاوا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی روسیایه و هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتیش له ژێر ده‌ستی ئه‌مریكایه، ئه‌مه هه‌موو سیناریۆكانن".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌رگری ده‌كه‌ن، هۆزان عه‌فرینی وتی: "هه‌سه‌ده شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوپای توركیا ناكات به‌ڵكو شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوپای ناتۆ ده‌كات، كاتی خۆیشی شه‌ڕڤانان 58 رۆژ به‌رگریان له عه‌فرین كرد، ئێستاش هه‌مان كار ده‌كه‌ن و به‌رگری سه‌خت له‌و ناوچانه ده‌كه‌ن كه به‌ر شاڵاوه‌كه‌ی توركیا ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌رگریكردن و به‌رخۆدان به‌رانبه‌ر به هێزی ناتۆ قورسه".
به وته‌ی عفرینی، سوریای دیموكرات له شه‌ڕی دژی داعش 11 هه‌زار شه‌هیدی داوه، هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌وان بێوه‌فا بوون و پشتیان له هاوپه‌یمانه كورده‌كان كرد.
PM:01:00:07/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 7056
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت