له رۆژئاوای كوردستان "نه‌فیر عام" راگه‌یه‌ندرا
هێزەکانی یەپەگە لە رۆژئاوای کوردستان
وێستگه نیوز ـ
ئه‌نجومه‌نی راپه‌ڕاندنی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا "نه‌فیر عام"ی راگه‌یاند، به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ به‌رگرتن له له‌شكركێشی سوپای توركیا و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجومه‌نه‌كه، وێڕای ئیدانه‌كردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان كه به "دوژمنكارانه" وه‌سفیكردوون رایگه‌یاند، "ئه‌ردۆغان هه‌ر له سه‌ره‌تای قه‌یرانی سوریاوه ده‌یه‌وێت به‌شێك له خاكی سوریا داببڕێت و بیلكێنێت به توركیاوه و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات سنوری میساقی میللی عوسمانی بگێڕێته‌وه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئه‌ردۆغان ئامانجی ته‌نیا باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا نییه، به‌ڵكو ئامانجی له‌تكردنی خاكی سوریایه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه داعش له دێرزوور له گیانه‌ڵادایه و له‌و رێگه‌یه‌وه ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت به داگیركردنی سوریا بارگرانی سه‌ر داعش كه‌مبكاته‌وه و ته‌مه‌نی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه درێژ بكاته‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "ئامانجی توركیا تێكدانی پێكهاته‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی سوریا و به‌یه‌كه‌وه ژیان و برایه‌تی نێوان پێكهاته‌كانی سوریایه، ئه‌و لێدوانه دوژمنكاریانه‌ی بۆ لێدانی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یه كه له شه‌ڕی دژ به داعش به‌ده‌ستهاتوون و هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت ئاسایش و ئارامی گه‌له‌كه‌مان له سوریا و رۆژهه‌ڵاتی فورات له‌ناو به‌رێت".
ئیداره‌ی خۆ به‌ڕێوبه‌ری راشیگه‌یاندووه، "ئێمه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌روویانه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، كه هه‌ڵوێستێكی جدی دژی ئه‌و پیلانه دوژمنكاریانه‌ی ئه‌ردۆغان بگرنه به‌ر، چونكه دژی هه‌موو یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تین".
ئه‌نجوومه‌نی راپه‌ڕاندنی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا "نه‌فیر عام"ی راگه‌یاند، به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ به‌رگرتن له له‌شكركێشی سوپای توركیا و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
ئه‌نجوومه‌نی راپه‌ڕاندنی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا داواشی له حكومه‌تی سوریا كردووه، هه‌ڵوێستێكی ره‌سمی دژی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌ردۆغان هه‌بێت، چونكه ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت به‌شێك له سوریا داگیر بكات و ئه‌مه‌ش ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری سوریا.
داواشی له هێزه دیموكراسیخوازه‌كانی ناوچه‌كه و جیهان كردووه، له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا بن و وه‌ك چۆن دژی داعش هاوكاریان كردن، به‌و جۆره‌ش دژی ئه‌و شه‌ڕه كۆمه‌ڵكوژییه‌ی ئه‌ردۆغان له دژیان رایگه‌یاندووه، بێنه ده‌نگ و پشتیوانیان لێ بكه‌ن.
دوێنێ سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند، سوپای وڵاته‌كه‌ی له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌شكركێشی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام هێزه ئه‌مریكاییه‌كان ناكاته ئامانج.
لای خۆیه‌وه شۆن رۆبێرتسۆن، وتەبێژی پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "هەر هێرشێکی سەربازی تاکلایەنە بۆ سەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن هەر لایەنێکەوە بێت، بەتایبەت کە هێزی ئەمریکا لەو ناوچەیەدا هەیە، ئەوا زۆر جێگەی نیگەرانییە، هەر هەنگاوێکی لەو جۆرە بە قبوڵنەکراو دەزانین".
بەیاننامەکەی پێنتاگۆن چەند کاتژمێرێک دوای لێدوانەکەی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا هات کە رایگەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا لە رۆژهەڵاتی فورات دەست بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دەکەن، کە مەبەستی ئەردۆغان ئۆپەراسیۆنی سەربازییە دژی یەپەگە.
وتەبێژی پێنتاگۆن دەڵێت: "هاوئاهەنگی و راوێژ لە نێوان ئەمریکا و تورکیا تەنیا رێگەیە بۆ تاوتوێکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا، ئێمە پابەندین بە کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ تورکیا. بەم دواییانەش شاندی باڵای ئێمە لەبارەی سوریا لەگەڵ هاوتا تورکەکانیان کۆبوونەتەوە، بەتایبەت بۆ زیادکردنی هاوئاهەنگی و هاوکاری و راوێژی نێوان هەردوو وڵات".
سوپای ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا لەگەڵ یەپەگە هاوئاهەنگی لە شەڕی دژی داعش دەکات، ئەوەش تورکیای نیگەرانکردووە، چونکە یەپەگە بە بەشێک لە پەکەکە دەزانێت و داوادەکات لە ناوچە سنوورییەکان بکشێتەوە.
دوای عەفرین، تورکیا سورە لەسەر ئەوەی یەپەگە لە شاری منبج-یش دەربکات، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ئەمریکا نەخشەڕێگەیەکیان پەسندکردووە بەڵام تاوەکو ئێستا بەتەواوی جێبەجێنەکراوە.
سەرچاوە: روسیا الیوم
هــ. ر
AM:10:32:13/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت