پۆلیسی گه‌رمیان هاككه‌رێكی ده‌ستگیر كرد
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه كه دانی ناوه‌ی به‌وه‌ی ده‌یان ئه‌كاونتی فه‌یسبوكی هاككردووه.
عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: هێزه‌كانیان له پۆلیسی ناحییەی رزگاری سەربەقەزای کەلار تۆمەتبارێکیان بەناوی (ی، م، ا) لەدایکبووی 2002 بەتۆمەتی هاک کردن دەستگیر كردووه.
وتیشی: "تۆمه‌تباره‌كه دوای لێکۆڵینەوەی پۆلیس له‌گه‌ڵیدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کەبەمەبەستی جۆراوجۆر فەیسبووکی چەندین کەسی هاک کردوە".
روونیشیكرده‌وه: تۆمەتبار دانیشتووی ناحییەی رزگاریەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی دووی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل بەندکراوە.
هــ. ر
PM:01:21:02/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت