"رێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی سلێمانی ده‌گیرێته‌به‌ر"
دیمەنێک لە شاری سلێمانی
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌ك ھونەرمەند بۆ ئەنجامدانی كاری ھونەری پارەیان وەرگرتووە، بەڵام تائێستا ھیچ كارێكیان بەو پارە ئەنجام نەداوە، ده‌شڵێت: "ئەگەر لەماوەی مانگێك روونكردنەوە نەدەن رێكاری یاسایی لەبەرامبەریان دەگرینەبەر".
به گوێره‌ی نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: "ئاگاداری سەرجەم ئەو ھونەرمەندانە دەكەین كە سودمەند بوون لە منحەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی بۆ ئەنجامدانی كاری ھونەری لە بوارەكەی خۆیدا، بەڵام تائێستا بەرھەمەكانیان تۆمار نەكردووە یان ئەنجام نەداوە".
نووسراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "لە دوای دەرچوونی ئەم ئاگادارییەوە بۆ ماوەی یەك مانگ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بكەن، لە ھۆكاری ئەنجام نەدان یان دواكەوتنی پڕۆژه‌كانیان زانیاریمان بدەنێ، بەپێچەوانەوە لە رێگەی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە ھەنگاوی یاسایی دەگرینەبەر".
هــ. ر
PM:12:35:02/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 1952
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت