نرخی دراو له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ


وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عیراقی له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.


ئاكام عه‌بدوڵا، له‌ نووسینگه‌ی سروشتی چنیان بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: نرخی 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ 120 هه‌زار دیناره‌.

وتیشی: "100 یۆرۆ به‌ 137 هەزار دیناره‌ و 100 پاوه‌ن به‌ 153 هه‌زار دیناره‌".

روونیشیكرده‌وه‌: 100 لیره‌ی توركی به‌ 24 هه‌زار دیناره‌ و 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ 11 هه‌زار دیناره‌.


ئەمە لەکاتێکدایە کە دوو رۆژی رابردوو نرخی 100 لیرەی تورکی بە 22 هەزار و 250 دینار بوو.
هــ. ر


AM:09:07:08/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 12356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو