سه‌ركرده و ناوداره‌كان ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب یان په‌نابه‌ر بونایه چۆن ده‌بون
وێستگه نیوزـ
وێنه‌یه‌كی شازاده ولیام، شازاده‌ی جێنشینی به‌ریتانیا عه‌با و جامانه‌وه، یه‌كێكی دیكه‌ی بیۆنسیه، خانمه گۆرانبیژێ ئه‌مریكایی به حیجابه‌وه كه قاوه تێده‌كات، یان حه‌یات فه‌هد، خانمه ئه‌كته‌ری كوه‌یتی ئه‌گه‌ر پاڵه‌وانی فلیمی Black Swanی هۆڵیود بوایه.
به‌پێی هه‌واڵێكی تۆڕی سی ئێن ئێن تێكه‌ڵكردنی ئه‌م وێنانه و ژماره‌یه‌كی دیكه له ناودار سه‌ركرده‌كانی جیهان ئه‌گه‌ر ببنه عه‌ره‌ب، یان عه‌ره‌به‌كان ئه‌گه‌ر ببنه بیانی چۆن ده‌رده‌كه‌وتن، ئه‌مانه بیرۆكه‌ی موهه‌نده عسێمی، هونه‌رمه‌ندی سعودییه كه له‌سه‌ر بنه‌مای كلتوری میللیی ناسراوبه pop culture و به به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپ به شێوازێكی سعودیی وێنه‌كانی نیگار كردووه‌ته‌وه.
هیلاری و ترەمپ بە عەرەبی
شازادە ولیام، شازادەی جێنشینی بەریتانیا
بیبسی و کۆکا کۆلا لە گۆزەدا
مارکەی نایک بە عەرەبی
حه‌یات فه‌هد، خانمه ئه‌كته‌ری كوه‌یتی ئه‌گه‌ر پاڵه‌وانی فلیمی Black Swanی هۆڵیود بوایه
عەبدولحەلیم جا‌کسۆن
مارلین مۆرۆ بە بیجامەوە
له كارێكی هاوشێوه‌ی دیكه‌شدا هونه‌رمه‌ندێكی سوری به‌ناوی عه‌بدوڵا عومه‌ری، بۆ گوزارشتكردن له نه‌هامه‌تیی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له ئاواره‌بوون، وێنه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهانی له‌شێوه په‌نابه‌ردا كێشاوه و وتویه‌تی: "مه‌به‌ست له‌و كاره ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دێت، ده‌كرێت به‌سه‌ر ئه‌و سهركردانهشدا بێت و هه‌ركات خۆیان به‌وجۆره بینیی، هیچ نه‌بێت به‌زه‌ییان به‌خۆیاندا دێته‌وه".
Maybe Donald Trump would sympathize with refugees if he saw himself painted as one (via Abdalla Al Omari-Art)
Posted by NowThis on Friday, August 25, 2017
AM:09:05:29/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 5876
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت