ئێران رۆژانه‌ به‌ به‌های 30 ملیۆن دۆلار كاڵاوشمه‌ك ره‌وانه‌ی عیراق ده‌كات

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمینداری گشتی ژووری بازرگانی ئێرانی _ عیراقی، تێكڕای بڕی ئەو كاڵایانەی ئاشكراكرد كە بۆ عیراق هەنارده‌ دەكرێت و دەڵێت، رۆژانەی بە بەهای 30 ملیۆن دۆلار كاڵاو شتومەكی ئێرانی بۆ عیراق دەنێردرێت.


حەمید حسێنی، ئەمینداری گشتی ژووری بازرگانی ئێرانی عیراقی بە ئاژانسی فارسنیوز-ی راگەیاندووە، بە بەهای 30 ملیۆن دۆلار، رۆژانە كاڵاو شتومەكی ئێرانی بۆ عیراق هەناردە دەكرێت، ئەم بڕەش ناوەندی هەناردەی رۆژانەی ئێرانە بۆ عیراق.

حەمید حسێنی، لەبەر چەند هۆكارێك كە ئاماژەی پێنەكردوون، پێشبینی كردووە ئاستی هەناردەی ئێرانی بۆ عیراق، بەراورد بە ساڵی 2018 داببەزێت.

سەرۆكی ژووری بازرگانی ئێرانی عیراقی ئاماژەی بەوەشكردووە، كه‌ بەرزونزمی بەهای ریاڵ بەرانبەر به‌ دۆلار، كاریگەریی هەبووە لەسەر پێگەی كاڵاكانی ئێران لە بازاڕەكانی عیراق، چونكە پاش هەوڵێكی زۆر تونراوە پێگەی زۆرێك لە كاڵاكان بگێڕدرێنەوە دۆخی خۆیان لە بازاڕی عیراقی، لەوانەش شیرەمەنییەكان و دۆشاوی تەماتە.

هــ. ر


PM:08:07:27/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 2756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو