ڤیدیۆ.. ساتی دەستبەسەکردنی کەشتیە بەریتانییەکە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە
ساتی دەستبەسەکردنی کەشتیە بەریتانییەکە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە
وێستگە نیوز-
ئاژانسەکانی ئێران گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دووه‌م كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری به‌ریتانی له گه‌رووی هورمز بڵاوکردەوە
ئەمڕۆ شەممە میدیا ئێرانییەکان گرته ڤیدیۆییه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا هێزه ده‌ریاوانییه‌كانی ئێران، به هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی داده‌به‌زنه سه‌ر كه‌شتی نه‌وتڵهه‌گری به‌ریتانیا "ستینا به‌ڵك".
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت "سه‌ربازانی ئێرانی له رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه ده‌چنه سه‌ر كه‌شتییه‌كه و ژماره‌یه‌ك به‌له‌می بچووكی سه‌ربازیش له ده‌وره‌ی كه‌شتییه‌كه له‌ناو ده‌ریا هاتووچۆ ده‌كه‌ن".
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی هه‌ینی، 19ی ته‌ممووزی 2019، کەشتی ستینا به‌ڵك، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و كه‌شتییانه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌كە به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی، له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه له گه‌رووی جه‌به‌ل تاریق، به‌ریتانیا بڕیاریدابوو تا 15ی ئابی داهاتوو، كه‌شتییه رێگه به كه‌شتییه ئێرانییه‌كه نه‌دات له گه‌رووه‌كه ده‌رباز بێت.
هــ. ب
PM:11:25:20/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت