ئه‌مریكا له‌سه‌ر رووداوی كوژرانی دیپلۆماتكاره‌كه‌ی توركیا هاته ده‌نگ
بەردەم رێستۆرانتەکەی هەولێر
وێستگه نیوز ـ
نێرده‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا ئیدانه‌ی هێرش بۆ سه‌ر كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر ده‌كات.
نێرده‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: نێرده‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا ئیدانه‌ی ئه‌و "هێرشه قێزه‌ونه" ده‌كات كه كرایه‌سه‌ر كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر و هاوخه‌می بۆ نێرده‌ی دیبلۆماسی توركیا ده‌رده‌بڕێت.
هه‌روه‌ك پشتیوانی خۆی نیشاندا ده‌رباره‌ی پاراستنی سه‌لامه‌تی دیبلۆماتكارانی بیانی و نێرده دیبلۆماسیه‌كان له عیراق.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی ته‌مموزی 2019، لە نزیک کونسوڵخانەی تورکیا لە شاری هەولێر تەقەکراو باس له كوژرانی سێ كه‌س و برینداربوونی 4ی دیكه‌ش ده‌كرێت، وه‌ك پشتڕاستیش كراوه‌ته‌وه، جێگری کونسوڵی گشتیی تورکیا له‌نێو كوژراوه‌كاندایه.
هێرشه‌كه له‌كاتێكدا بووه كه چوار کارمەندی کونسوڵخانەی تورکیا بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ چوونەتە چێشتخانەی ( ئۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر ستی لە شاری هەولێر، بەڵام لەلایەن دوو چەکدارەوە تەقەیان لێکراوە و ده‌ستبه‌جێ جێگری كونسوڵی گشتیی توركیا له شوێنی روداوه‌كه‌دا كوژراوه.
هــ. ر
PM:06:33:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت