به‌وێنه... هێرشەکانی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر
وێستگه نیوز -
رۆژی یازده‌ی سێپتەمبه‌ری ساڵی 2001 ژماره‌یه‌ك هێرش كرانه سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، نه‌ك هه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاند به‌ڵكو جیهانیشی توشی شۆكێكی گه‌وره كرد.
ئا له‌و ڕۆژه‌دا چه‌كدارانی رێكخراوی ئه‌لقاعیده چوار فڕۆكه‌یان رفاند، دووانیان خۆیان كێشا به باڵه‌خانه‌كانی ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی له نیویۆرك و یه‌كێكیشیان خۆی كێشا به وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (په‌نتاگۆن)و چواره‌میشیان پێده‌چێت هه‌وڵی هێرشكردنه سه‌ر كۆنگرێس یان كۆشكی سپی هه‌بووبێت، به‌ڵام له په‌نسلڤانیا كه‌وته خواره‌وه.
16 ساڵ به‌سه‌ر هێرشه‌كانی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ردا ره‌ت ده‌بێت و له پاش ئه‌م هێرشانه توندڕه‌ویی ئیسلامی نه‌ك هه‌ر كۆتایی پێ نه‌هات به‌ڵكو له شێواز و فۆرمی جیاوازدا خۆی نیشان ده‌دات.
ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشانه به‌سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش بووبوون هه‌ریه‌ك له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ش له په‌یمانگای فێربوونی فڕۆكه‌وانی وانه‌یان خوێندبوو. له یه‌كه‌م هێرشدا كه كاتژمێر 8:46 به‌یانی به كاتی نیویۆرك ئه‌نجامدرا فڕۆكه‌یه‌ك خۆی كێشا به باكوری تاوه‌ری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی.
له كاتژمێر 9:03 خوله‌كه‌ی هه‌مان رۆژ فرۆكه‌یه‌كی دیكه خۆی كێشا به به‌شی باشوری تاوه‌ره‌كه‌دا و فڕۆكه‌ی سێهه‌میش خۆی كێشا به باره‌گای پنتاگۆن به‌ڵام فرۆكه‌ی چواره‌م پێش ئه‌وه‌ی بگات به ئامانجه‌كه‌ی كه‌وته خواره‌وه و ئامانجه‌كه‌ی نه‌پێكا.
ئه‌وه‌ی روویدا بووه هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ دژ به تیرۆر چونكه پاش رووداوه‌كه رێكخراوی ئه‌لقاعیده كرده‌وه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆیه‌وه.هه‌ربۆیه دوای ئه‌وه‌ی هێرشی دژه تیرۆر ئه‌نجامدرا كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان له ئه‌فغانستان هێنرا له‌وێشه‌وه بووه ده‌روازه‌یه‌ك رووخانی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن.
له پاش بڕیاره‌كه‌ی جۆرج ده‌بلیو بوش سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مریكا بۆ رووخاندنی رژێمی تاڵیبان له ئه‌فغانستان، توانرا تا ئه‌ندازه‌یه‌ك جموجۆڵه‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌ی ئوسامه بن لادن سنوردار بكرێت.
هاوپه‌یمانان به سه‌ركردایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گورزی گورچكبڕیان له ئه‌لقاعیده دا.
ده ساڵ پاش ئه‌م هێرشانه و له سه‌ره‌تای ڕۆژی 2 ی مانگی 5 ی ساڵی 2011 هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا توانییان بن لادن له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له پاكستان بكوژن.
كوشتنی ئوسامه بن لادن و سنورداركردنی جموجۆڵه‌كانی ئه‌لقاعیده نه‌بوونه مایه‌ی ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی توندڕه‌وانی ئیسلامی بۆسه‌ر ئاسایشی جیهان.
له یازده‌ی سێپته‌مبه‌ره‌وه ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوی تێرۆریستی تر دروستبوون یان هاوشێوه‌ی ئه‌لقاعیده بوون و یان خۆیان به به‌شێك له‌و رێكخراوه زانیوه.
AM:11:23:11/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4041
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت