به وێنه...زریانی ئیرما فلۆریدای تاریك كرد
وێستگه نیوز –
كۆمپانیایه‌كی كاره‌بای ناوخۆی رایگه‌یاند كه به‌هۆی زریانی "ئیرما"وه نزیكه‌ی سێ ملیۆن ماڵ و كۆمپانیا له فلۆریدا بێ كاره‌با بوون و له‌گه‌ڵ چوونی به‌ره‌و كه‌ناره‌كانی رۆژئاوای ویلایه‌ته‌كه هه‌ڕه‌شه له ملیۆنانی تر ده‌كات.
رۆژی یه‌كشه‌ممه زریانی ئیرما گه‌یشته ویلایه‌تی فلۆریدا و به‌هۆی خێرایی باكه‌ی كه 215 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا بوو زیانێكی زۆری به ویلایه‌ته‌كه گه‌یاند و دوانیوه‌ڕۆكه‌ی خێراییه‌كه‌ی كه‌مبووه.
كۆمپانیاكانی كاره‌با له فلۆریدا رایانگه‌یاند كه به‌وهۆیه‌وه نزیكه‌ی سێ ملیۆن ماڵ و كۆمپانیا بێ كاره‌بابوون و گێڕانه‌وه‌ی كاره‌با بۆ هه‌موو ماڵه‌كان نزیكه‌ی سێ هه‌فته كاتی پێویسته.
به‌هۆی خێرایی باوه لافاو دروست بووه و نیوه‌ی باشووری ویلایه‌تی فلۆریدا ئاو دایپۆشی و باری نائاسایی له ویلایه‌تی جۆرجیای باكووری فلۆریدا راگه‌یه‌نرا و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی فلۆریدا بۆ جۆرجیا هه‌ڵاتبوون له‌وێش دووباره به‌ره‌و شوێنێكی تر ده‌چن.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی ئه‌مریكا له نوێترین راپۆرتیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ئێستادا چه‌قی ئه‌و زریانه وێرانكه‌ره له دووری 10 كیلۆمه‌تر له شاری نایبلزی كه‌نارییه و به‌خێرایی 22 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا به‌ره‌و باكوور ده‌چێت و هۆشداری دا له‌وه‌ی خێرایی با هێشتا 175 كیلۆمه‌تره له سه‌عاتێكدا و مه‌ترسیداره و پێشبینی لافاوی زیاتر ده‌كرێت.
زریانی ئیرما دوای دوو هەفته له زریانی هارڤی دێت كه له ویلایه‌تی ته‌كساس و لویزیانا-ی دا و بووه‌هۆی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ده‌یان كه‌س و نزیكه‌ی 180 ملیار دۆلاریش زیانی به‌و دوو ولایه‌ته گه‌یاند.
AM:09:37:11/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4057
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت