ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر هاته ده‌نگ
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا
وێستگه نیوزـ
سەرکۆماری تورکیا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سەر کارمەندانی کونسوڵخانەی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه كرد.
دوای هێرشه‌كه‌ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند: "لە خوا داواکارم کارمەندە شەهیدەکەمان بەر رەحمەتی خۆی بکەوێت".
ئه‌ردۆغان وتیشی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی عیراق و کاربەدەستانی ناوچەکە بۆ هەرچی زوو دۆزینەوەی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه بەردەوامە.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی ته‌مموزی 2019، لە نزیک کونسوڵخانەی تورکیا لە شاری هەولێر تەقەکراو باس له كوژرانی سێ كه‌س و برینداربوونی 4ی دیكه‌ش ده‌كرێت، وه‌ك پشتڕاستیش كراوه‌ته‌وه، جێگری کونسوڵی گشتیی تورکیا له‌نێو كوژراوه‌كاندایه.
هێرشه‌كه له‌كاتێكدا بووه كه چوار کارمەندی کونسوڵخانەی تورکیا بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ چوونەتە چێشتخانەی ( ئۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر ستی لە شاری هەولێر، بەڵام لەلایەن دوو چەکدارەوە تەقەیان لێکراوە و ده‌ستبه‌جێ جێگری كونسوڵی گشتیی توركیا له شوێنی روداوه‌كه‌دا كوژراوه.
PM:04:55:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت