دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان ده‌ستیپێكرد

‌دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد

وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی‌ ته‌مموز پرۆسه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ نیسانی‌ رابوردووی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات و مووچه‌ی وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت.

 
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم به‌ وێستگه‌ نیوزی‌ راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ نیسانی‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات و مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌و لیواکان دابه‌شده‌كرێت.

ئاشكراشیكرد: سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 8ی ته‌مموزی 2019، مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت.

هــ. ر


AM:09:36:07/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 3240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو