له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتی مووچه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه داوای هه‌ڵوێست له لایه‌نه‌كان ده‌كات
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كات پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم هه‌ڵوێست له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتی مووچه و لابردنی ده‌ربڕن و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم چاره‌سه‌ری كێشه‌ی چاره‌كه موچه نه‌كرێت، پێشبینی ده‌كرێت بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ ئه‌م سته‌مه‌ی پاشه‌كه‌وت به‌رده‌وامی پێبدرێت".
د.شوان قه‌ڵادزێی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، پشتیوانی هه‌ر هێز و حزبێكی سیاسی له‌شه‌قام و خه‌ڵكی كوردستان و فه‌رمانبه‌ران سه‌ڕه‌ڕای كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بریتییه له ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی ئاشكرا‌و ڕوون له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتی زۆره‌ملێی سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و هه‌ڵگرتن و لابردنی ئه‌و سته‌مه له‌سه‌ریان پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له 25ی ئه‌یلول، له‌گه‌ڵ به‌ڵێندان به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وته‌كان به‌پێی خشته‌یه‌ك و له‌كاتێكی دیاریكراودا.
ناوبراو وتی "مێژوو و ئه‌زموون سه‌لماندویه‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته قه‌یراناوییه جێگه‌ی متمانه نییه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم چاره‌سه‌ری كێشه‌ی چاره‌كه موچه نه‌كرێت، پێشبینی ده‌كرێت بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ ئه‌م سته‌مه‌ی پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر هاونیشتمانیانی كوردستان به‌رده‌وامی پێبدرێت".
قه‌ڵادزێی وتیشی: "له‌به‌رئه‌وه هه‌ر هێز و حزبێكی سیاسی له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵوێستی روون و ئاشكرای نه‌بێت و فشاری راسته‌قینه‌ی نه‌بێت مێژوو ره‌حمی پێناكات و له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ریشه‌وه سزا ده‌درێت".
بڕیاره رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت و له رۆژی 5-9-2017ه‌وه بانگه‌شه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستی پێكردووه و تا رۆژی 22-9-2017 به‌رده‌وام ده‌بێت.
له سه‌ره‌تای ساڵی رابردووه‌وه به‌هۆی شه‌ڕی داعش و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڕینی بودجه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه بۆ فه‌رمانبه‌ران په‌یڕه‌و ده‌كات.
PM:05:58:08/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 13412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت