د. عیزه‌ت سابیر: جارێكی دیكه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌ك ساڵی 2013ی لێ نایه‌ته‌وه
عیزه‌ت سابیر
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه جارێكی دیكه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌ك ساڵی 2013ی لێ نایه‌ته‌وه 70 ریفراندۆمیش بكرێت، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه داتاكانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم هه‌مووی درۆیه.
عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌میانه‌ی به‌شداركردنی له به‌رنامه‌یەکی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام وتی: "به‌هه‌موو پێوه‌رێك كاتی ده‌ستكاریكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هاتووه و داهاتی هه‌رێم 350 ملیۆن دۆلاری له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران زیاتره".
وتیشی: "پێشبینی ده‌كه‌م سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستكاری سیسته‌می مووچه بكات".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "جارێكی دیكه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌ك ساڵی 2013ی لێ نایه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر 70 ریفراندۆمیش بكرێ".
عیزه‌ت سابیر ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه "وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم وهزارهتیكی تاریكه و هه‌موو داتاكانی درۆیه".
ده‌رباره‌ی ریفراندۆم و ئابوری هه‌رێمیش سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان رایگه‌یاند كه "ئه‌گه‌ر وڵاتانی دراوسێ سنووره‌كان دابخه‌ن ژیانی هاوڵاتیان ده‌بێته جه‌هه‌نه‌م و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر دژایه‌تی ریفراندۆم نه‌كه‌ن دۆخی ئابوری باشتر ده‌بێت".
PM:07:57:03/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 17744
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت