ژنه داعشێكی ئێرله‌ندی: كه‌سم نه‌كوشتوه و ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه
لیزا سمیس
وێستگه نیوزـ
لیزا سمیس، ئه‌و ژنه داعشه ئێرله‌ندییه‌ی به‌وه تۆمه‌تباره مه‌شق و راهێنانی به چه‌كدارانی داعش له سوریا كردوه، داوا ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی.
لیزا سمیس-ی ته‌مه‌ن 38 ساڵ بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ خزمه‌تی سه‌ربازیی له ریزه‌كانی سوپای ئێرله‌ندا كردوه، له چاوپێكه‌وتنێكیشدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بی بی سی ئاشكرایكردوه كه ساڵی 2015 ماڵه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی داندۆك-ی سه‌ربه شاری لینسته‌ر به‌ره‌و سوریا به‌جێهێشتوه و له‌وێ شوی به چه‌كدارێكی داعش كردوه و منداڵێكیان بوو كه ئێستا ته‌مه‌نی دوو ساڵه.
دوای كوژرانی مێرده‌كه‌ی له شه‌ڕه‌كانی سوریا و ده‌ستگیركردنی، گواسترایه‌وه بۆ كامپی هول له‌سه‌ر سنوری عیراق، له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌شدا ئه‌وه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه كه مه‌شق و راهێنانی به چه‌كدارانی داعش كردبێت یان له هیچ شه‌ڕ و كرده‌وه‌یه‌كی توندڕه‌وی له سوریا به‌شداریی كردبێت.
لیزا وتویه‌تی كه هه‌رگیز بیری توندڕه‌ویی په‌یڕه‌و نه‌كردوه، به‌ڵام دانی به‌وه‌داناوه كه ئه‌و كارانه‌ی لا په‌سه‌ند بووه كه له‌ژێر ده‌ستی داعشدا ئه‌نجام ده‌دران.
له‌وباره‌یه‌وه لیزا ده‌ڵێت: "نه‌بووم به توندڕه‌و، هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌یزانم هاتم بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلام، به‌ڵام ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌ره‌سی هێنا، سه‌ره‌تا نه‌هاتم بۆئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك بكوژم، كه له‌وێش بووم هیچ كه‌سێكم نه‌كوشتوه، بشگه‌ڕێمه‌وه وڵاته‌كه‌م كه‌س ناكوژم".
PM:10:03:06/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت