ئاژانسی فارس: به‌منزیكانه تاران بڕی رێگه‌پێدراو بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم تێده‌په‌ڕێنێت
وێستگه نیوزـ
ئاژانسی فارس-ی ئێران ئاشكرایكرد كه به‌منزیكانه وڵاته‌كه‌ی بڕی رێگه‌پێدراوی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم تێپده‌په‌ڕێنێت.
ئاژانسه‌كه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویكردوه‌ته‌وه كه كۆبونه‌وه‌كه‌ی ڤیه‌ننا له‌نێوان ئێران و وڵاتانی 4+1 كه واژویان له‌سه‌ر رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران كردوه، نه‌یتوانی داواكارییه‌كانی ئێران جێبه‌جێ بكات.
ده‌شڵێت: هه‌ربۆیه ئێران به‌منزیكانه ئه‌و رێژه‌یه له پیتاندنی یۆرانیۆم تێده‌په‌ڕێنێت كه به‌پێی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه بۆی دیاریكرابوو.
رۆژی هه‌ینی 27ی حوزه‌یرانی 2019 ئێران و وڵاتانی ئه‌وروپای به‌شدار له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران له ڤیه‌ننا-ی پایته‌ختی نه‌مسا كۆبونه‌وه و نه‌یانتوانی داواكارییه‌كانی ئێران جێبه‌جێ بكه‌ن كه تایبه‌ت بوو به پاراستنی تاران له‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ریدا سه‌پاندویه‌تی.
نێردراوی ئێران بۆ كۆبونه‌وه‌كه رایگه‌یاند كه وڵاتانی ئه‌وروپا هیچیان له هه‌گبه‌دا نه‌بووه و ئامانجیان له كۆبونه‌وه‌كه ئه‌وه بووه ئێران رێژه‌ی رێگه‌پێدراو بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم تێنه‌په‌ڕێنێت.
رۆژی دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2019، دۆناڵد تره‌مپ،ـ سه‌رۆكی ئه‌مریكا واژووی له‌سه‌ر بڕیارێك كرد كه تایبه‌ته به سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا، دوپاتیشیكرده‌وه كه رێگه‌ناده‌ن تاران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم، به‌ڵام وتیشی كه واشنتن هه‌وڵی شه‌ڕ نادادت و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ تاران بگاته رێككه‌وتن.
سزاکانی نوێیەکانی ئه‌مجاره‌ی ئەمریکا زیاتر عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئه‌و وڵاته‌ی گرتەوە،
ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی (5+1) واته ئه‌ڵمانیا و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی (روسیا و ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و چین و به‌ریتانیا) رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران واژوو كرد.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه دەبوو ئه‌مریكا سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر ئێران هەڵبگرێت و له به‌رامبه‌ریشدا به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان سنوردار ده‌كرا و به‌ته‌واوی رێگری ده‌كرا له‌وه‌ی ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
به‌ڵام له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان كشایه‌وه كه له ساڵی 2015 و له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا واژو كرابوو، له 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا قۆناغی دووه‌می سه‌پاندنی سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا راگه‌یاند و به‌وه‌ش سزاكان له‌سه‌ر تاران توندتركران.
PM:07:08:29/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت