نوێترین لێدوانی تره‌مپ سه‌باره‌ت به ئێران
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ئێرانه‌وه هه‌بێت، وڵاته‌كه‌ی به‌باشی خۆی بۆ ئاماده‌كردوه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا كه گۆڤاری تایم ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا تره‌مپ بیر له گرتنه‌به‌ری هیچ رێوشوێنێكی سه‌ربازی دژی ئێران ده‌كاته‌وه تا رێگه‌نه‌دات ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم یان بۆ زامنكردنی رۆیشتنی نه‌وت له كه‌نداو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: هه‌رگیز رێگه‌ناده‌ین ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌ستبكه‌وێت.
سه‌باره‌ت به به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ش كه تایبه‌ت بوو به چۆنێتی زامنكردنی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ناوچه‌ی كه‌نداو، تره‌مپ هیچ وه‌ڵامێكی نه‌دایه‌وه.
تره‌مپ راشیگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ئێرانه‌وه هه‌بێت، ئه‌مریكا به‌باشی خۆی بۆ ئاماده‌كردوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی: به‌پێی هه‌ڵسه‌ندگاندنه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا، ئێران له‌پشت هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ردوو كه‌شتییه‌كه‌ی كه‌نداوه‌وه بووه، وتیشی كه له‌وه‌ته‌ی بوه‌ته سه‌رۆك، دوژمنایه‌تیی تاران بۆ واشنتن كه‌مبوه‌ته‌وه و ئێستا دروشمی "مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا" و "روخانی ئه‌مریكا" و "كوشتنی ئه‌مریكا" زۆر نابیستێت و پێشبینیش ناكات بیبیستێت.
AM:10:06:19/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 6796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت