داعش له‌سه‌ر نه‌دانی سه‌رفیتره پێیان دوو كه‌سی له یه‌ك خێزان كوشت
وێستگه نیوز ـ
له گونده‌كانی سه‌ر به پارێزگای موسڵ داعش به ئاشكرا سه‌رانه له خه‌ڵكی ده‌سه‌نێت، به‌هۆی نه‌دانی سه‌رفیتره‌ش به رێكخراوه‌كه‌یان دوو كه‌سیان له یه‌ك خێزان كوشت.
سه‌عید مه‌موزینی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له موسڵ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: داعش له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ به ئاشكرا سه‌رانه له خه‌ڵكی ده‌سه‌نن و شه‌وانه ئازاری دانیشتوانه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
وتیشی: "كۆتا شه‌وی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان و یه‌كه‌م شه‌وی جه‌ژن، چه‌كدارانی داعش له گوندێك ده‌یانه‌وێت به زۆر سه‌كاتی سه‌رفیتره له خێزانێك بسه‌نن بۆخۆیان، دوای ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه رازی نابن سه‌رفیتره‌كه‌یان بده‌نێ دوو كه‌سی خێزانه‌كه ده‌كوژن".
ئه‌و ناوچانه‌ی پێشتر له داعش پاككراونه‌ته‌وه هێشتا مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ی تیادا له ئارادایه و ناوبه‌ناویش چالاكی و كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هــ. ر
PM:01:06:05/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت