ئێران بەفەرمی وەڵام پێشنیازەکەی ئەمریکای بۆ دانوستان دایەوە

‌وێنە.. سوتانی ئاڵای ئەمریکا لە تارانی پایەتختی ئێران لەلایەن چەند هاوڵاتییەکی ئێرانییەوە

وێستگە نیوز-

وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی ئەو بانگھێشتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای دایەوە کە رایگەیاندبوو ئامادەن بەبێ مەرج لەگەڵ ئێران کۆببنەوە.

ئەمڕۆ دوشەممە عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە "پێوەری ئێمە رازی بونمان بۆ ئەنجامدانی دانستان گۆڕانکاریی گشتیە لە چالاکی و ھەڵوێستەکانی ئەمریکا بەرامبەر ئێران نەک خستنەڕووی ئامانجی شاراوەی لەژێر ناوی هەوڵدان بۆ دانوستان".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ یەک‌شەممە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئامادەی وڵاتەکەیی نیشاندا کە بەبێ مەرجی پێشوەختە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دابنیشن، بانگەوازیشی لە تاران کرد، سەرچاوەکانیان بۆ خەڵکی خۆیان بەکاربھێنن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە دوای سزاکانی ئەمریکا بۆسەر کەرتی نەوتی ئێران گرژییەکانی نێوان ئەو وڵاتە ڕووی لە زیادبوون کردووە و هەردوولا هەڕەشەی سەربازی لە یەکتر دەکەن.

هــ. ب


PM:01:42:03/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 6504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو