ئێران: با ئەمریکا چاوەڕێی نەبێت ئێمە پەیوەندیان پێوە بکەین بۆ دانوستان


وێستگە نیوز-
ئێران لە وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئێران رایگەیاند "با ئەمریکییەکان چاوەڕێی پەیوەندی ئێمە نەکەن بۆ دانوستان".

ئەمڕۆ یەک‌شەممە 11ی ئابی 2019 عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندەر "ئەمریکییەکان لەئێستادا بێهودە چاوەڕێ دەکەن کە کاربەدەستانی ئێران پەیوەندیان پێوە بکەن بەمەبەستی دانوستان، ئەمریکا ماوەیەکی درێژە چاوەڕێیە کە ئێمە پەیوەندیان پێوە بکەین بەڵام ئەوە رونادات".

عەباس موسەوی ئاماژەی بەوەشدا "ئێران هیچکات دەستپێشخەری دانوستانێک ناکات کە تێدا ماف و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ڕەچاو نەکرێت".

موسەوی وتیشی "مرۆڤی ژیر کاتێک لەژێر فشاردا بێت و تفەنگ لەسەر سەری بێت دانوستان ناکات".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوە کرد "ئەمریکا لەلایەکەوە عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێمەیان خستووەتە لیستی گەمارۆ و گەرمارۆیان خستووەتە سەر محەممەد جەواد زەرید فەرماندەی دیپلۆماتی وڵاتەکەمان و لە لایەکی دیکەشەوە باسی دانوستان دەکەن، ئەمە نیشانەی ڕاستگۆنەبوونی ئەمریکایە".

ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ شەممە مۆرگان ئۆرتەگوس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبو "یەگەر ئێران دانوستانی دەوێت دەزانن پەیوەندی بە کێیەوە بکەن".

هــ. ب




PM:02:02:11/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 2028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو