ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2ی حوزه‌یرانی 2019، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا سویسرییه‌كه‌ی رایگه‌یاند: ئه‌مریكا ئاماده‌یه به‌بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران بكات، وتیشی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئاماده‌یی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ربڕیووه.
به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا مه‌رجێكی بۆ ئه‌و دانوستانه بێ مه‌رجه راگه‌یاند و وتی: به‌ڵام واشنتن ده‌یه‌وێت ئه‌وه ببینێت كه ئێران وه‌ك وڵاتێكی ئاسایی ره‌فتار ده‌كات.
وتیشی: ئه‌مریكا له كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ناوبردنی "چالاكییه قێزه‌ون"ه‌كانی ئێران له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ له‌كاتێكدایه كه رۆژی شه‌ممه 1ی حوزه‌یرانی 2019،
حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاماده‌یی تارانی بۆ گفتوگۆ ده‌ربڕی، به‌و مه‌رجه‌ی واشنتن رێز نیشان بدات و له‌رێگه‌ی فشاره‌وه كه‌س ناچار نه‌كات بێته‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
رۆژی دووشه‌ممه 6ی ئایاری 2019 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌شتییه‌كی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و بۆمبهاوێژی "B52" ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد "تاوه‌كو په‌یامێكی روون و ئاشكرا به ئێران بدات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك بكرێت بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی ئه‌مریكا یان هاوپه‌یمانه‌كانمان، ئه‌وا به هێزێكی پـۆڵاین وه‌ڵام ده‌درێته‌وه".
ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی (5+1) واته ئه‌ڵمانیا و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی (روسیا و ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و چین و به‌ریتانیا) رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران واژوو كرد.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌مریكا سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرت و له به‌رامبه‌ریشدا به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان سنوردار ده‌كرا و به‌ته‌واوی رێگری ده‌كرا له‌وه‌ی ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
به‌ڵام له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان كشایه‌وه كه له ساڵی 2015 و له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا واژو كرابوو.
له 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا قۆناغی دووه‌می سه‌پاندنی سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا راگه‌یاند و به‌وه‌ش سزاكان له‌سه‌ر تاران توندتركران.