ئه‌مریكا: ئێران له په‌یامه‌كه تێگه‌یشت
وێستگه نیوز ـ
نێرده‌ی تایبه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران رایگه‌یاند كه به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌نه‌وه كه بكرێتهسهریان، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئێران له په‌یامه‌كه تێگه‌یشت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه برایان هۆك نێردرهی تایبه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران هۆشداری دایه به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران، كه هه‌ر هێرشێك له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه بۆسه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌هێزی سه‌ربازی وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه.
له‌لێدوانێكی رۆژانامه‌وانیدا له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ قودس، برایان هۆك وتی: "به‌ڵێنمان داوه كه به‌توندی وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه گه‌ر ئێران هێرش بكاته‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان، به هێزی سه‌ربازی وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه".
وتیشی: "دووباره هێزه‌كانمان له ناوچه‌كه بڵاوه‌پێكرد، پێمانوایه كه ئه‌م رێوشوێنه كاریگه‌ری توندی له‌سه‌ر خوێندنه‌وه هه‌ڵه‌كانی رژێمی ئێران هه‌بووه".
ئه‌و نێرده‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "په‌یامه‌كه به‌ئێران گه‌یشت"، روونیكرده‌وه كه "مه‌ترسیمان هه‌بوو له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌كی زۆر هێرش ، به‌ڵام ئه‌نجام نه‌دران".
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و هێرشه‌ی كرایه‌سه‌ر چوار كه‌شتی بارهه‌ڵگر له ئاوه هه‌رێمییه‌كانی وڵاتی ئیمارات كه واشنتۆن، تارانی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌یه، برایان هۆك رایگه‌یاند كه "هێشتا چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كه‌ین".
سه‌رچاوه: RT
PM:05:57:30/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت