جۆن بۆڵتن: ئه‌مریكا به‌توندی وه‌ڵامی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئێران ده‌داته‌وه
جۆن بۆڵتن و ترەمپ
وێستگه نیوزـ
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا گه‌یشته ئیمارات و له‌وێوه رایگه‌یاند كه واشنتن به‌توندی وه‌ڵامی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئێران و بریكاره‌كانی تاران له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌داته‌وه.
جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا شه‌وی سێشه‌ممه گه‌یشته ئیماراتی یه‌كگرتوی عه‌ره‌ب و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ی ئایاری 2019 رایگه‌یاند: مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند دۆسییه‌یه‌كی ئه‌منیی گرنگ له ناوچه‌كه‌دا.
وتیشی: له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له ناوچه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی ئێران و ئه‌و گروپانه ده‌كه‌ین كه له‌بری ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا له كه‌نداوی عه‌ره‌ب له چالاكیدان، سعودیه و ئیمارات و ئه‌مریكاش كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسیداره ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
بۆڵتن راشیگه‌یاند كه به‌ته‌واوی دڵنیا نین له‌وه‌ی ئێران له‌پشت ئه‌و هێرشه‌وه بێت كه له كه‌ناراوه‌كانی ئیمارات كرایه‌سه‌ر چه‌ند كه‌شتییه، به‌ڵام جه‌ختیكرده‌وه هێرشه به جۆره مینێكی ده‌ریایی ئه‌نجامدراوه كه ئێران له‌ناو ئاوه‌كانی كه‌نداودا چاندونی.
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا جه‌ختیشیكرده‌وه كه واشنتن به‌توندی وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی ئێران یان بریكاره‌كانی له‌ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌ب ده‌داته‌وه.
بۆڵتن له ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید، شازاده‌ی جێ‌نشین كۆده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه گرژیی ئه‌مریكا و ئێران له ناوچه‌كه‌دا زیادیكردوه و هاوكاتیشه له‌گه‌ڵ سازكردنی سێ كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی جیاواز بۆ تاوتوێكردنی ئاسایشی كه‌نداوی عه‌ره‌ب كه بڕیاره رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی له عه‌ره‌بستانی سعودی ساز بكرێت.
AM:09:42:29/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت