له‌به‌ر ئه‌م 11 هۆكاره جه‌نگی ئه‌مریكا و ئێران روونادات
وێستگه نیوزـ
وه‌فیق سامه‌رائی، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگریی سه‌ربازی له سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام حسێن پێی وایه كه جه‌نگی ئه‌مریكا و ئێران روونادات، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر 11 هۆكار كه گرنگترینیان ئه‌وه‌یه وێرانبونی ناوچه‌كه و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ناوخۆیی و دروستبونی مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
سامه‌رائی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك ده‌ڵێت: "سه‌رسام مه‌بن ئه‌گه‌ر تره‌مپ داوای بینینی روحانی له به‌غدا (پایته‌ختی سه‌نگی عه‌ره‌ب) یان به میوانداریی ئه‌میری كوه‌یت (دانای عه‌ره‌ب) یان له له‌نده‌ن (ناوه‌ندی جیهان) بكات.
سامه‌رائی كه پێشتر بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی سەربازیی عیراق بووه لەسەردەمی سەدامدا و بەر لە رووخانی ڕژێمی به‌عس هەڵاتووە بۆ دەرەوەی وڵات و ئێستا نوسەرێكی بەردەوامی رۆژنامەی شه‌رقلئه‌وسه‌ته، باسی له 11 هۆكار كردوه كه به‌هۆیانه‌وه هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران به‌دوور ده‌زانرێت:
1- ده‌رنه‌كه‌وتنی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ جه‌نگ به‌پێی پێوه‌ره هه‌واڵگرییه‌كان.
2- ئامانجی هه‌ندێك روخانی رژێمی ئێرانه، هه‌رچه‌نده هاتنه‌دیی ئه‌و ئامانجه دووره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامانجه بێته‌دی، ئه‌وا ملیۆنان كه‌س ئاواره ده‌بن و جه‌نگی ناوخۆش له وڵاتانی ناوچه‌كه روده‌دات و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌وێته‌به‌ر مه‌ترسی، دواجار ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه ده‌بێت بۆ سه‌ر خودی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ئه‌مریكا، ئه‌وه‌تا ئه‌مریكا خۆشی ده‌ڵێت (گۆڕینی په‌یڕه و ره‌فتاری ئێران نه‌ك گۆڕینی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی)، ئه‌م دوو ئامانجه‌ش له‌نێوان گۆڕینی رژێمی ئێران و ره‌فتاری ئێران، جیاوازییان زۆره.
3- ئه‌گه‌ر جه‌نگ هه‌ڵگیرسێت جموجوڵی ده‌ریاوانی له كه‌نداوی عه‌ره‌ب ده‌وه‌ستێت، به‌مه‌ش قه‌یرانێكی مه‌ترسیداری نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی وزه له جیهاندا سه‌ر هه‌ڵده‌دات.
4- ئه‌مریكا به‌رده‌وام خه‌ریكی خڕكردنه‌وه پاره‌یه، تره‌مپ له هه‌ر شوێنێك بێت، له‌وێ بازاڕگه‌رمی بۆ چه‌كی ئه‌مریكا ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر جه‌نگ هه‌ڵبگیرسێت، ئه‌وا ئه‌مریكا ناتوانێت بازاڕ بۆ چه‌كه‌كانی په‌یدا بكات و بواری ئه‌وه‌ش نابێت سیناریۆیه‌كی دیكه بۆ فرۆشتنی چه‌كه‌كانی دروست بكات.
5- هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ هاوسه‌نگیی ستراتیشی له كه‌نداوی عه‌ره‌ب تێكده‌دات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه حه‌زی وڵاتان بۆ كۆنتڕۆڵكردن و پاوانخوازی زیاتر ببێت، ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ش خۆی له‌خۆدیدا شتێكی ره‌تكراوه‌یه.
6- ئاوی كه‌نداوی عه‌ره‌ب به‌چه‌ندین جۆر پیس ده‌بێت و وێستگه‌كانی پاكسازیش ده‌كرێنه ئامانج.
7- ئه‌وه‌ی له ئێران روو بدات، كاریگه‌ریی جدیشی بۆسه‌ر عیراق و داهاتوی عیراق ده‌بێت، هه‌ژاندنی دۆخی عیراقیش، هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ دۆخی نێوده‌وڵه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێت.
8- ئێران چه‌ندین هۆكار و باڵی جه‌نگیی گه‌وری دیكه‌ی هه‌یه كه ئه‌وانیش له‌كاتی جه‌نگدا دێنه‌ناو ململانێكه‌وه.
9- ئه‌سته‌مه ئه‌مریكا بتوانێت رژێمێكی نوێی یه‌كگرتوو به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت، ئه‌سته‌میش بتوانێت ئه‌و جه‌نگه ناوخۆییانه رابگرێت كه دروست ده‌بن.
10- هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئێران كه‌لێن ده‌خاته نێو ئه‌و هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی ئێستا هه‌یه و ده‌شبێته‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی هاوپه‌یمانیی نوێ.
11- ئێرانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زی دانیان به‌خۆیاندا گرتوه و یه‌كڕیزن، هیچیش ناكه‌ن ئه‌مریكا بوروژێنن، ئه‌و ئه‌مریكیانه‌ش كه به ئێران بێزار نه‌بوون، هیچیان به‌رامبه‌ر تاران نه‌كردوه، چونكه راسته‌وخۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان زیانی به‌رنه‌كه‌وتوه.
له‌كۆتاییشدا وه‌فیق سامه‌رائی ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا توانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌ڵام سه‌پاندنی مه‌رجه تره‌مپییه‌كان به‌سه‌ر تاران‌دا ئه‌گه‌رێكی دووره، چونكه له‌وكاته‌دا ململانێیه‌كه ده‌چێته سنوری ئه‌مریكا و جوگرافیای ئه‌مریكاوه، ئه‌سته‌میش ئێران بچێته‌ژێر باری سزا ئابورییه تونده‌كانی ئه‌مریكا، بۆیه ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا نه جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات و نه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی ده‌گۆڕێت، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وه‌ی واشنتن ده‌یه‌وێت مه‌رجه‌كانی خۆی به‌سه‌ر تاران‌دا بسه‌پێنێت، به تێپه‌ڕبونی كاتیش ئه‌و مه‌رجانه سوكتر ده‌بن، بۆیه ئه‌وانه‌ی خه‌ون به هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ ده‌كه‌ن، له وه‌همدا ده‌ژین.
ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی (5+1) واته ئه‌ڵمانیا و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی (روسیا و ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و چین و به‌ریتانیا) رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران واژوو كرد.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌مریكا سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرت و له به‌رامبه‌ریشدا به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان سنوردار ده‌كرا و به‌ته‌واوی رێگری ده‌كرا له‌وه‌ی ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
به‌ڵام له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان كشایه‌وه كه له ساڵی 2015 و له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا واژو كرابوو.
له 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا قۆناغی دووه‌می سه‌پاندنی سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا راگه‌یاند و به‌وه‌ش سزاكان له‌سه‌ر تاران توندتركران.
PM:09:30:28/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 9740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت