فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسداران داوا له ئێرانییه‌كان ده‌كات دۆلار بسوتێنن
غوڵام ره‌زا جه‌لالی
وێستگه نیوزـ
یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران داوای له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد، بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌مریكا، دراوی دۆلار له شه‌قامه‌كاندا بسوتێنن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه، غوڵام ره‌زا جه‌لالی، فه‌رمانده له سوپای پاسدارانی ئێران كه سه‌رۆكی رێكخراوێكی تایبه‌ت به به‌رگریكردنه، له كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی رێكخراوه‌كه ئه‌و داوایه‌ی كردوه.
ره‌زا جه‌لالی وتویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیراده‌یه لای گه‌لانی ئێران دروست ببێت و گه‌ل دۆلار له شه‌قامه‌كاندا بسوتێنێت و پشت به دراوی نیشتمانی ببه‌سترێت، ئه‌مه ده‌بێته هێرشێكی سه‌رتاسه‌ری بۆسه‌ر خاڵكی لاوازی دوژمن."
فه‌رمانده‌كه‌ی پاسداران داواشی له چین و روسیا و توركیا و خودی ئێران و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردوه، ده‌ستبه‌رداری دۆلار ببن و مامه‌ڵه‌ی پێ نه‌كه‌ن.
غوڵام ره‌زا جه‌لالی به لێدوان و قسه سه‌یره‌كانی ناسراوه، له مانگی حوزه‌یرانی 2018 و ئه‌وكاته‌ی وشكه‌ساڵی ناوچه‌كانی ئێرانی گرتبوه‌وه، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسداران ئیسرائیل و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه هه‌وری سه‌ر ئاسمانی ئێرانیان "دزیووه" و وتبوی ئه‌وه وایكردوه وشكه‌ساڵی و گۆڕانكاری له كه‌شوهه‌وادا روو بدات.
ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی (5+1) واته ئه‌ڵمانیا و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی (روسیا و ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و چین و به‌ریتانیا) رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران واژوو كرد.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌مریكا سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرت و له به‌رامبه‌ریشدا به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان سنوردار ده‌كرا و به‌ته‌واوی رێگری ده‌كرا له‌وه‌ی ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
به‌ڵام له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان كشایه‌وه كه له ساڵی 2015 و له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا واژو كرابوو.
له 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا قۆناغی دووه‌می سه‌پاندنی سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا راگه‌یاند و به‌وه‌ش سزاكان له‌سه‌ر تاران توندتركران و لەوکاتەشەوە پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتن ئاڵۆزبووە وڵاتانی ناوچەکەش ترسی هەڵگیرسانی جەنگیان لەنێوان ئەو دوو وڵاتە هەیە.
PM:09:09:27/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت