سەڵتەنەتی عومان هەوڵی ناوبژیوانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەدات
وێستگە نیوز-
وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەتی عومان رایدەگەێنێت
"وڵاتەکەی لەگەڵ لایەنی دیکە هەوڵی هێورکردنەوەی گرژیـیەکانی نێوان ئەمەریکا
و ئێران دەدەن".
ئەمڕۆ شەممە یوسف بن عەلەوی وەزیری دەرەوەی
سەڵتەنەتی عومان بە ڕۆژنامەی (الشرق الأوسط)ی رایگەیاندوە "وڵاتەکەی هەوڵێکی
زۆر دەدات بۆ ناوبژیوانی نێوان ئەمەریکا و ئێران و لە ئێستاشدا پەیوەندیەکی چڕدان
بۆ ئەو بابەتە".
یوسف بن عەلەوی داواشی کردوە "کۆمەڵگەی
نێودەوڵەتی لەگەڵ عوماندا بەشداری بکات تاوەکو ڕێگری بکەن لە هەڵگیرساندنی شەڕ".
وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەتی عومان هۆشداریشی داوە
ئەگەربێت و شەڕ هەڵبگیرسێت زیان بە تەواوی جیهان دەکەوێت و هەردوو لایەنی
ئەمەریکایی و ئێرانی خۆشیان درک بە مەترسی دۆخەکە دەکەن.
هاوکات یوسف بن عەلەوی ڕۆژی دووشەممەی
ڕابردوو لە ڕێگەی بۆ لەندەن، چووە تاران و لەوێ لەگەڵ جەواد زەریف، هاوتا
ئێرانیـیەکەی کۆبووەوە.
هــ. ب
PM:04:02:25/05/2019
ئهم بابهته 5844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت