داعش له شرگات په‌لاماری هۆزێكی دا و چوار كه‌سی لێ كوشتن
ژمارەیەک چەکداری داعش.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ی ئایاری 2019، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عیراقی رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش له قه‌زای شرگاتی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، چوار كه‌سی هۆزی جمێله‌یان كوشتووه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه به میدیا عیراقییه‌كانی راگه‌یاندووه: "چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هۆزی جمێله له قه‌زاكه و به‌و هۆیه‌وه چوار كه‌سی هۆزه‌كه كوژراون".
ئه‌وه‌شی وتووه: "ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و هێرشه‌دا كوژراون، هه‌ر یه‌كه له (خزه‌یر ئه‌حمه‌د عگێل جمێلی، ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌د عگێل جمێلی، حیسام حه‌مه‌د سه‌عید عوبێد جمێلی، سه‌باح ئیبراهیم سایر".
ماوه‌یه‌كه پاشماوه و شانه نوستووه‌كانی داعش له چه‌ندین ناوچه‌ی عیراق ده‌ستیان به جووڵه و ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی كردووه‌ته‌وه و بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی سڤیل و ته‌نانه‌ت هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عیراق.
هــ. ر
AM:09:58:25/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت