حه‌سه‌ن روحانی: ئه‌گه‌ر بۆردومانیش بكرێین خۆمان راده‌ست ناكه‌ین
روحانی و ترەمپ
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌شی بۆردومان بكرێت، تاران خۆی راده‌ست ناكات و ناچێتە ژێر فشارەکانی ئەمریکاوە.
حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند: "ناچینه ژێر باری فشاره‌كانی ئه‌مریكا و ده‌ست له ئامانجه‌كانیشمان هه‌ڵناگرین ئه‌گه‌ر بۆردومانیش بكرێین."
روحانی وتویه‌تی: روبه‌ڕوی جه‌نگی ئابوری و جه‌نگێك ده‌بینه‌وه كه دژبه گوزارن و خۆگوزه‌رانیی ئێران نییه‌كان ده‌كرێت، ئه‌م هێرشه‌ش له‌و هێرشانه‌ی پێشوو ئاڵۆزتره كه كراوه‌ته سه‌رمان".
روحانی رایگه‌یاندوه: ده‌بێت دوژمن له‌وه تێبگات كه بێزار و بێ هیوا نابین، تانه‌ت ئه‌گه‌ر خاكه‌كه‌شمان بۆردومان بكات، ئێمه ده‌ستبه‌رداری سه‌ربه‌خۆیی نابین".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه جه‌ختیكرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت "رژێمی ئێران" گۆڕانكاری له ره‌فتار و په‌یڕه‌وی خۆیدا بكات.
رۆژی دووشه‌ممه 6ی ئایاری 2019 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌شتییه‌كی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و بۆمبهاوێژی "B52" ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد "تاوه‌كو په‌یامێكی روون و ئاشكرا به ڕژێمی ئێران بدات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك بكرێت بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی ئه‌مریكا یان هاوپه‌یمانه‌كانمان، ئه‌وا به هێزێكی پـۆڵاین وه‌ڵام ده‌درێته‌وه".
سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی چوارشه‌ممه 8 ئایاری 2019، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران هۆشدارییدا له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی خۆرئاوا و ئه‌و كاره‌ی به مه‌ترسیدار بۆ ئێران و جیهان وه‌سفكرد، وتیشی کە تاران پابەندبونی خۆی بە رێککەوتنەکە کەمدەکاتەوە و یۆرانیۆمی زیاتریش دەپیتێنێت.
هاوكات رۆژی سێشه‌مه 14ی ئایاری 2019، عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دانوستانی له‌گه‌ڵ واشنتن ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام دڵنیایی دا له‌وه‌ی هیچ جه‌نگێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵناگیرسێت، وتیشی "ئه‌و کەسه‌ی به ده‌نگی به‌رز هه‌ڕه‌شه بكات، هێزی ئه‌وه‌ی نییه هه‌ڕه‌شه‌كانی جێبه‌جێ بكات."
PM:10:06:23/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت