تره‌مپ دوو تویتی دیكه‌ی ئاراسته‌ی ئێران كرد
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا
وێستگه نیوزـ
له دوو تویتی جیاوازدا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه واشنتن هه‌وڵ بدات گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران بكات، له تویتی دووه‌میشدا تره‌مپ ده‌ڵێت: "خۆیان پەیوەندیمان پێوە دەکەن، به‌داخه‌وه‌ین بۆ گه‌لی ئێران."
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی ئایاری 2019، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوو تویتی جیاجیای له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی كرد و له تویتی یه‌كه‌مدا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مریكا به‌نیاز بێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران بكات، وتیشی كه ئه‌و هه‌واڵانه ناڕاست و هه‌ڵبه‌ستراون.
له تویتی دووه‌میشدا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا نوسیویه‌تی: "ئێران خۆی په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كات ئه‌گه‌ر ئاماده بێت، له هه‌مانكاتیشدا ئابوریی ئێران به‌رده‌وام له داڕمان، زۆر به‌داخین بۆ گه‌لی ئێران!".
تویته ئاراسته‌كراوه‌كانی تره‌مپ بۆ ئێران دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 19ی ئایاری 2019، تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، به‌ڵێنی دا ئه‌گه‌ر ئێران ده‌ست به جه‌نگ له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی بكات، ئه‌وا كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی تاران بهێنێت، هاوكات تره‌مپ هۆشداریشی دا له ئاكامه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئه‌مریكا.
تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئێران جه‌نگی بوێت، ئه‌وه مانای كۆتایی هاتنیه‌تی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا مه‌كه‌ن".
رۆژی دووشه‌ممه 6ی ئایاری 2019 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌شتییه‌كی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و بۆمبهاوێژی "B52" ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد "تاوه‌كو په‌یامێكی روون و ئاشكرا به ڕژێمی ئێران بدات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك بكرێت بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی ئه‌مریكا یان هاوپه‌یمانه‌كانمان، ئه‌وا به هێزێكی پـۆڵاین وه‌ڵام ده‌درێته‌وه".
سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی چوارشه‌ممه 8 ئایاری 2019، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران هۆشدارییدا له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی خۆرئاوا و ئه‌و كاره‌ی به مه‌ترسیدار بۆ ئێران و جیهان وه‌سفكرد، وتیشی کە تاران پابەندبونی خۆی بە رێککەوتنەکە کەمدەکاتەوە و یۆرانیۆمی زیاتریش دەپیتێنێت.
هاوكات رۆژی سێشه‌مه 14ی ئایاری 2019، عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دانوستانی له‌گه‌ڵ واشنتن ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام دڵنیایی دا له‌وه‌ی هیچ جه‌نگێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵناگیرسێت، وتیشی "ئه‌و کەسه‌ی به ده‌نگی به‌رز هه‌ڕه‌شه بكات، هێزی ئه‌وه‌ی نییه هه‌ڕه‌شه‌كانی جێبه‌جێ بكات."
PM:09:08:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت