ئێران ئاستی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆم بۆ چوار هێنده زیاد دەکات
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ئاشكرایكرد كه وڵاته‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست نزمی بۆ چوار هێنده زیادكردوه.
ئاژانسی ته‌نسیم-ی ئێران له‌زاری به‌هرۆز كه‌مالوه‌ندی، وته‌بێژی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بڵاویكرده‌وه كه له‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی ئایاری 2019 ئێران ده‌ستیكردوه به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و یۆرانیۆمه‌ی، كه به رێژه‌ی 3.67 پیتێنراوه.
وتیشی كه ئاستی به‌رزكردنه‌وه‌كه بۆ چوار هێنده زیادكراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئاستی پیتاندنه‌كه یان ژماره‌ی كوره ئه‌تۆمییه‌كان زیاد بكات و جۆری یۆرانیۆمه‌كه بگۆڕێت، به‌ڵكو ته‌نها رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زیادكردوه و ده‌ستكاریی رێژه‌ی ئاستی پیتاندنه‌كه‌ی نه‌كردوه كه 3.67ه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، كه‌مالوه‌ندی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه كه زیادكردنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم به‌لای ئێرانه‌وه كارێكی زۆر ئاسانه، وتیشی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمیش له‌و زیادكردنه ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ئێران كۆبونه‌وه‌ی دووه‌م له‌گه‌ڵ باڵیۆزانی وڵاتانی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ساز بكات كه ئه‌مریكا لێی كشاوه‌ته‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باڵیۆزانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و روسیا و وڵاتانی دیكه و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی په‌رله‌مانی ئێران ئاماده ده‌بن و تیایدا گتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و 60 رۆژه ده‌كرێت كه تاران بۆ وڵاتانی ئه‌وروپای دابوو رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.
له 8ی ئایاری 2019، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه كه له 8ی ئایاره‌وه تاران هه‌ندێك له بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كات و پابه‌ند نابێت پێوه‌ی، ئه‌وه‌ش له‌پای ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه‌كه ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ ناكه‌ن كه به تارانیان داوه.
ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی (5+1) واته ئه‌ڵمانیا و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی (روسیا و ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و چین و به‌ریتانیا) رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران واژوو كرد.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌مریكا سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرت و له به‌رامبه‌ریشدا به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان سنوردار ده‌كرا و به‌ته‌واوی رێگری ده‌كرا له‌وه‌ی ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
به‌ڵام له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان كشایه‌وه كه له ساڵی 2015 و له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا واژو كرابوو.
له 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا قۆناغی دووه‌می سه‌پاندنی سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا راگه‌یاند و به‌وه‌ش سزاكان له‌سه‌ر تاران توندتركران.
PM:08:09:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت