وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی تره‌مپ ده‌داته‌وه
وێستگه نیوز -
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ڵامی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه تیرۆری ئابووری و هه‌ڕه‌شه‌كردنی سه‌ربڕینی به‌كۆمه‌ڵ ئێران له‌ناو نابات.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی: "به هاندانی گروپی (B)، دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێت شتێك بهێنێته‌دی كه ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدۆنی و جه‌نگیزخان و ته‌واوی داگیركه‌ران شكستخواردووبوون له هێنانه‌دی، ئێرانییه‌كان هه‌زاران ساڵ خۆڕاگر بوون و ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام داگیركه‌ران له‌ناوچوون".
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "تیرۆری ئابووری و هه‌ڕه‌شه‌كردنی سه‌ربڕینی به‌كۆمه‌ڵ ئێران له‌ناو نابات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران روو به تره‌مپ وتی: "هه‌ڕه‌شه له ئێران مه‌كه... رێزی بگره و ئه‌مه سوودی ده‌بێت".
هه‌میشه زه‌ریف له لێدوانه‌كانیدا ده‌سته‌واژه‌ی گروپی (B) به‌كارده‌هێنێت وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به "جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، بن سه‌لمان جێنشینی سعودیه و بن زاید جێنشینی ئه‌بوزه‌بی).
رۆژی یه‌كشه‌ممه 19ی ئایار دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، به‌ڵێنی دا ئه‌گه‌ر ئێران ده‌ست به جه‌نگ له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی بكات، ئه‌وا كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی تاران بهێنێت، هاوكات تره‌مپ هۆشداریشی دا له ئاكامه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئه‌مریكا.
تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئێران جه‌نگی بوێت، ئه‌وه مانای كۆتایی هاتنیه‌تی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا مه‌كه‌ن".
رۆژی دووشه‌ممه 6ی ئایاری 2019 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌شتییه‌كی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و بۆمبهاوێژی "B52" ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد "تاوه‌كو په‌یامێكی روون و ئاشكرا به ڕژێمی ئێران بدات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك بكرێت بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی ئه‌مریكا یان هاوپه‌یمانه‌كانمان، ئه‌وا به هێزێكی پـۆڵاین وه‌ڵام ده‌درێته‌وه".
سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی چوارشه‌ممه 8 ئایاری 2019، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران هۆشدارییدا له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی خۆرئاوا و ئه‌و كاره‌ی به مه‌ترسیدار بۆ ئێران و جیهان وه‌سفكرد، وتیشی کە تاران پابەندبونی خۆی بە رێککەوتنەکە کەمدەکاتەوە و یۆرانیۆمی زیاتریش دەپیتێنێت.
هاوكات رۆژی سێشهمه 14ی ئایاری 2019، عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دانوستانی له‌گه‌ڵ واشنتن ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام دڵنیایی دا له‌وه‌ی هیچ جه‌نگێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵناگیرسێت، وتیشی "ئه‌و کەسه‌ی به ده‌نگی به‌رز هه‌ڕه‌شه بكات، هێزی ئه‌وه‌ی نییه هه‌ڕه‌شه‌كانی جێبه‌جێ بكات."
سه‌رچاوه: RT
PM:05:52:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4788
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت