له زیندانێكدا 29 تۆمه‌تباری داعش كوژران
له زیندانێكدا 29 تۆمه‌تباری داعش كوژران
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی رووداوێكه‌وه له زیندانێكی تاجیكستان، 29 زیندانی كه تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی داعشیان درابووه‌پاڵ كوژراوون و سێ پاسه‌وانی زیندانه‌كه‌ش بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی ئایاری 2019، ئاژانسی هه‌واڵی نۆڤۆستی رووسی له زاری مه‌نسوور جۆن عومه‌رۆف، وه‌زیری دادی تاجیكستانه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه: "ئه‌و زیندانیكراوانه پاش تۆمه‌تباركردنیان به ئه‌ندامێتی داعش سزاكه‌یان له زیندان ده‌برده‌سه‌ر، به‌ڵام چه‌كدار بوون و چه‌قۆ و كه‌ره‌سته‌ی دیكه‌یان پێبووه و له‌ناو زیندانه‌كه‌دا هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه، سێ پاسه‌وانیان وه‌ك بارمته گرتووه و داوایان كردووه ئه‌گه‌ر ئازاد نه‌كرێن ئه‌وا پاسه‌وانه‌كان ده‌كوژرێن".
وه‌زیری دادی تاجیكی روونیكردووه‌ته‌وه، له‌و رووداوه‌دا 29 ئه‌ندامی داعش كوژراون، كه هه‌شت كه‌سیان هه‌ر به ده‌ستی هاوڕێكانی خۆیان كوژراوون كه له زیندانه‌كه‌ی شاری دوشه‌نبێی پایته‌ختدا بوون و هه‌زار و 500 زیندانیشی تیادایه.
هــ. ر
PM:12:38:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت