هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كۆمه‌ڵێك چالاكوانیان ده‌ستگیركرد

‌چالاکوانە دەستگیرکراوەکان

وێستگه‌ نیوز ـ
هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران هێرشیان کردە سەر چالاکانی مەدەنی مەریوان کە بە مەبەستی  شەرمەزارکردنی کردنی کوشتنی ژنان گردببوونه‌وه‌ و حه‌وت کەسیان دەستبەسەر کرد.


رێكخراوی هەنگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 16ی ئایاری 2019، هێزەکانی حکومەتی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ئاوایی کۆڵان و لانیکەم حه‌ون کەسیان لەو چالاکانە مەدەنیانەیان دەستبەسەر کردووە.

گردبوونه‌وه‌ی چالاكوانه‌كان له‌سه‌ر گۆڕی یه‌كێك له‌ قوربانییه‌كان بووه‌ له‌ مه‌ریوان بۆ ئیدانه‌ كردنی كوشتنی ژنان كه‌ رۆژانه‌ له‌ ژێر ناوی جیا جیا ژنان و كچان له‌ شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كوژرێن.
 
هەنگاو ناسنامەی ئەو حەوت هاوڵاتیەی بە شێوەی خوارەوە راگەیاندووە:

1_ دیەمن فەتحی

2_ سومەیە روزبێ

3_ موژدە مەردووخی

4_ هێمن کانی سانانی

5_ حەمید قوبادی

6_ محەممه‌د دانش

7- کەویار خیشکار

هــ. ر


PM:05:40:17/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو