ره‌شاد گه‌ڵاڵی: ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له چیای قه‌ره‌چووغ 300 كه‌سن و مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن
رەشاد گەڵاڵی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له چیای قه‌ره‌چووغ ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، داعش ساڵێكه له‌و چیایه خۆی رێکدەخاتەوە و مەشق و راھێنانی تیادا دەکات و نزیکەی 300 چەکداریان ھەیە.
ره‌شاد گه‌ڵاڵی، به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: چیای قه‌ره‌چووغ یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی داعش نزیكه‌ی 300 چه‌كداری هه‌یه لێی و ماوه‌ی ساڵێكه خۆی تیا رێكده‌خاته‌وه و مه‌شقی تیا ده‌كات.
بەرپرسەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: "بە وردی ھیچ کەسێک ناتوانێت بزانێت چەند کەسن، بەڵام بەدڵنیاییەوە دەڵێم نزیکەی 300 چەکدار دەبن ئەوانەی لە شاخی قەرەچوغن و مەفرەزەی بچووکیان ھاتوچۆش دەکەن بۆ شەرگات و گەیارە و حەمام عەلیل و ناوچەکانی دیکەش، بەتایبەت ناوچەی حەمام عەلیل و شۆرە دەچن، هەروەها دەچنە دەشتی نەینەواش".
وتیشی: "ئەو چەکدارانەی داعش عیراقی و چەکداری بیانیشیان لەگەڵە، ئەندەنووسی بە نموونە، ھەروەھا چەکەکانیان ھەمەجۆرن، کڵاشینکۆف و بی کەی سی و ئار بی جی و قەناس و رەنگە ھاوەنی شەست و ھەشتا ملیمیشیان ھەبێت".
ره‌شاد گه‌ڵاڵی راشیگەیاند: "لە ماوەی رابردوو و دوای ھاتنەوەی سوپای عیراق کە ساڵی رابردوو بۆ سنووری مەخموور ھاتوون ئەم ناوچەیە ناوچەیەکی گەرم بووە، چەکدارانی داعش لە رۆژئاوای مەخموور و باشووری رۆژئاوای مەخموور بوونیان ھەبووە و ھێزی پێشمەرگە کە لەم سنوورە بوون شەڕی خوێناوی کردووە دژبە داعش".
ئه‌وه‌شی وت: "بەڵام دوای ھاتنەوەی سوپای عیراق و بەدیاریکراویش کۆتایی ھاتنی پاشماوەی خەلافەتی ئیسلامی لە پارێزگای نەینەوا، شاخی قەرەچووخ ئارامترین شوێن بووە بۆ خۆڕێکخستنەوەی چەکدارانی داعش لەم سنوورە و لە ساڵی رابردوودا، بۆیە پێم وایە بوون و مان و گەشەکردن و بەردەوامیی داعش لەم سنوورە پەیوەستە بە سیاسەتی ناوخۆ، ھەرێمایەتی، نێودەوڵەتی، وڵاتانی کەنداویش رۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لەم سنوورە و لەو پرسە".
ره‌شاد گه‌ڵاڵی وتیشی: "لەسەر رووباری دیجلەش چوار دارستانی چڕ ھەیە ھەرچواری وەک سەربازگەیەکی داعشی لێھاتووە و ھیچ ھێزێکی عیراقی ناتوانێت کێوماڵییان بکات، بۆیە مانەوەی داعش بۆھەر کاتێک کە پەیوەندییەکانی ھەرسێ پێکھاتەی سەرەکی لە عیراق بەرەو پێش نەچێت ئەوا لە داھاتوو لەھەر ئەگەرێکی نەخوازراو وڵاتانی ھەرێمایەتی و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەتوانێت شڵەژانێک تووشی عیراق بکات و ئەو کاتە ئەو ناوچانە زۆر بەئاسانی وەک پێشتر دەکەونە ژێر دەستی چەکدارانی داعش و ئەم سنوورە یەکێکە لە شوێنانە".
ئه‌م لێدوانه‌ی ره‌شاد گه‌ڵاڵی له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی داعش له ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌ستیان به جموجووڵی چالاكی كردووه‌ته‌وه و له كه‌ركوكیش له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا داعش دوو جار هێرشی ئه‌نجامداوه و حه‌وت پۆلیسی فیدراڵی عیراق كوژراون.
AM:11:41:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 6120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت